ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن، ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن. ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن، ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن. با ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران. هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن، فەرزی داناوە بەسەرناچێت. لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن، ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان، بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم، ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن، چیاکان و هەموو گردەکان، داری بەردار و هەموو ئورزەکان، گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ، خشۆک و باڵدار، پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان، میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی، گەنجان و کچان، پیران و منداڵان. با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە، شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە.
زەبوورەکان 148 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 148
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 3:148-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان