زەبوورەکان 12:147-20
زەبوورەکان 12:147-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی یروشلایم، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه. ئه‌ی سیهیۆن، ستایشی خوداوه‌ندت بكه. چونكه سورگیی ده‌روازه‌كانت به‌هێز ده‌كات. ڕۆڵه‌كانت له‌نێو خۆت داڕشت ده‌كات. له سنووره‌كانت ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌كات. له باشترین گه‌نم تێرت ده‌كات. وشه‌كه‌ی بۆ سه‌رزه‌وی ده‌نێرێت. فه‌رمووده‌ی خۆی زوو ده‌هێنێته‌جێ. به‌فر وه‌ک خوری ده‌بارێنێت، زوقم وه‌ک خۆڵه‌مێش بڵاو ده‌كاته‌وه. ته‌رزه وه‌ک نانه‌ڕه‌ق فرێده‌دات. كێ له ڕووی سه‌رمای ئه‌و خۆی ڕاده‌گرێت؟ وشه‌ی خۆی ده‌نێرێت و ده‌یانتوێنێته‌وه. بای خۆی هه‌ڵده‌كات و ئاو به‌ڕێ ده‌كه‌وێت. وشه‌ی خۆی به یاقوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رز و حوكمه‌كانی به ئیسڕائیل. له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، حوكمه‌كانی ئه‌ویان نه‌زانیووه. هه‌لیلویا.
زەبوورەکان 12:147-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە، ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە. یەزدان شمشیرەی دەروازەکانت بەهێز دەکات، کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات. لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات، لە باشترین گەنم تێرت دەکات. فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت، پەیامی ئەو زوو دێتەجێ. بەفر وەک خوری دەبارێنێت، زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە. تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا. کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە. بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت. پەیامی خۆی بە یاقوب ڕادەگەیەنێت، فەرز و حوکمەکانی بە ئیسرائیل. ئەمەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەکی دیکە نەکردووە، حوکمەکانی ئەویان نەزانیوە.