لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 12:147-20

په‌سنییه‌كان 12:147-20 PNTZS

ئه‌ی یروشلایم، ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌. ئه‌ی سیهیۆن، ستایشی خوداوه‌ندت بكه‌. چونكه‌ سورگیی ده‌روازه‌كانت به‌هێز ده‌كات. ڕۆڵه‌كانت له‌نێو خۆت داڕشت ده‌كات. له‌‌ سنووره‌كانت ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌كات. له‌ باشترین گه‌نم تێرت ده‌كات. وشه‌كه‌ی بۆ سه‌رزه‌وی ده‌نێرێت. فه‌رمووده‌ی خۆی زوو ده‌هێنێته‌جێ. به‌فر وه‌ک خوری ده‌بارێنێت، زوقم وه‌ک خۆڵه‌مێش بڵاو ده‌كاته‌وه‌. ته‌رزه‌ وه‌ک نانه‌ڕه‌ق فرێده‌دات. كێ‌ له‌ ڕووی سه‌رمای ئه‌و خۆی ڕاده‌گرێت؟ وشه‌ی خۆی ده‌نێرێت و ده‌یانتوێنێته‌وه‌. بای خۆی هه‌ڵده‌كات و ئاو به‌ڕێ ده‌كه‌وێت‌. وشه‌ی خۆی به‌ یاقوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رز و حوكمه‌كانی به‌ ئیسڕائیل. له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ئه‌مه‌ی نه‌كردووه‌، حوكمه‌كانی ئه‌ویان نه‌زانیووه‌. هه‌لیلویا.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان