زەبوورەکان 5:139-12
زەبوورەکان 5:139-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له پێش و له پشته‌وه ده‌ورت داوم، ده‌ست ده‌خه‌یته سه‌رم. ئه‌م زانینه‌ی تۆم به‌لاوه زۆر سه‌یره. له سه‌رووی منه‌وه‌یه، ده‌ستم پێی ناگات. بۆ كوێ بڕۆم له ڕووحی تۆ؟ بۆ كوێ هه‌ڵبێم له ڕوخسارت؟ ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌وم بۆ ئاسمانان، تۆ له‌وێیت. ئه‌گه‌ر له‌نێو دۆڵی بێ‌بن ڕاكشێم. ئه‌وه‌تای له‌وێ. ئه‌گه‌ر ده‌ست به باڵی به‌ره‌به‌یانه‌وه بگرم، ئه‌گه‌ر له‌وپه‌ڕی ده‌ریا نیشته‌جێبم. له‌وێش ده‌ستی تۆ ڕێنماییم ده‌كات و ده‌ستی ڕاستت به خۆیه‌وه ده‌مگرێت. وتم: “تاریكی دامده‌پۆشێت”. شه‌ویش ده‌بێت به ڕووناكی ده‌ورم! تاریكیش لای تۆ تاریكدا نایه‌ت، شه‌و وه‌ک ڕۆژ ڕووناكی ده‌به‌خشێت. تاریكیش وه‌ک ڕووناكی وایه.
زەبوورەکان 5:139-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەپێش و لە پشتەوە دەورت داوم، دەستت دەخەیتە سەرم. ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە، لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم. بۆ کوێ بچم لە ڕۆحی تۆ؟ بۆ کوێ هەڵبێم لە ڕوخسارت؟ ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی، ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی. ئەگەر دەست بە باڵی بەرەبەیانەوە بگرم، ئەگەر لەوپەڕی دەریا نیشتەجێ بم، لەوێش دەستی تۆ ڕێنماییم دەکات، دەستی ڕاستت بە خۆیەوە دەمگرێت. ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت، ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،» ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت، شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت، تاریکیش وەک ڕووناکی وایە.