زەبوورەکان 11:139-16
زەبوورەکان 11:139-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
وتم: “تاریكی دامده‌پۆشێت”. شه‌ویش ده‌بێت به ڕووناكی ده‌ورم! تاریكیش لای تۆ تاریكدا نایه‌ت، شه‌و وه‌ک ڕۆژ ڕووناكی ده‌به‌خشێت. تاریكیش وه‌ک ڕووناكی وایه. چونكه تۆ دڵی منت دروست كردووه. له‌نێو سكی دایكم منت چنیوه. سوپاست ده‌كه‌م، چونكه به ترسه‌وه سامناكی دروست كراوم. كاره‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، له ناخمه‌وه ئه‌مه باش ده‌زانم. ئێسقانم له تۆ شاراوه نه‌بوو، كاتێ له په‌نهانی دروست كرام، له‌نێو سكی زه‌وی نه‌خشێنرام. هێشتا له سكی دایكم بووم، ئه‌ندامه‌كانی له‌شمت بینی. هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه كه بۆ من شێوه‌یان كێشرا، له سیپاره‌كه‌تدا نووسراون، پێش ئه‌وه‌ی هیچ كامیان هه‌بن.
زەبوورەکان 11:139-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت، ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،» ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت، شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت، تاریکیش وەک ڕووناکی وایە. تۆ ناخی منت دروستکردووە، لەناو سکی دایکم منت چنیوە. ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم، کارەکانت سەرسوڕهێنەرن، لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم. ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو، کاتێک لە پەنهانی دروستکرام، لەناو سکی زەوی نەخشێنرام. هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی. هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا، لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون، پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.