زەبوورەکان 1:138-6
زەبوورەکان 1:138-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به هه‌موو دڵه‌وه سوپاست ده‌كه‌م. له به‌رده‌م خوداوه‌ندكان په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم. به‌رامبه‌ر په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م، سوپاسی ناوت ده‌كه‌م، بۆ میهره‌بانی و ڕه‌وات. چونكه وشه و ناوی خۆت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا به‌رز كردووه‌ته‌وه. ئه‌و ڕۆژه‌ی هاوارم بۆ تۆ كرد به‌ده‌نگمه‌وه هاتیت. ئازا و بوێرت كردم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو پاشاكانی سه‌ر زه‌وی سوپاست ده‌كه‌ن، چونكه وشه‌ی زاری تۆیان بیست. په‌سنی به‌سه‌ر ڕێگاكانی په‌روه‌ردگاردا ده‌ڵێن، چونكه شكۆی په‌روه‌ردگار مه‌زنه. چونكه په‌روه‌ردگار به‌رزه و ده‌ڕوانێته كه‌سی بێ فیز، به‌ڵام لووتبه‌رزان له دووره‌وه ده‌ناسێت.
زەبوورەکان 1:138-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم. بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم، ستایشی ناوت دەکەم، لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت، چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە. ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت، ئازا و بوێرت کردم. ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن، کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست. گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن، چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە. هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێ‌فیز و لووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت.