به هه‌موو دڵه‌وه سوپاست ده‌كه‌م. له به‌رده‌م خوداوه‌ندكان په‌سنیت بۆ ده‌ڵێم. به‌رامبه‌ر په‌رستگای پارسات كڕنۆش ده‌به‌م، سوپاسی ناوت ده‌كه‌م، بۆ میهره‌بانی و ڕه‌وات. چونكه وشه و ناوی خۆت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا به‌رز كردووه‌ته‌وه. ئه‌و ڕۆژه‌ی هاوارم بۆ تۆ كرد به‌ده‌نگمه‌وه هاتیت. ئازا و بوێرت كردم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو پاشاكانی سه‌ر زه‌وی سوپاست ده‌كه‌ن، چونكه وشه‌ی زاری تۆیان بیست. په‌سنی به‌سه‌ر ڕێگاكانی په‌روه‌ردگاردا ده‌ڵێن، چونكه شكۆی په‌روه‌ردگار مه‌زنه. چونكه په‌روه‌ردگار به‌رزه و ده‌ڕوانێته كه‌سی بێ فیز، به‌ڵام لووتبه‌رزان له دووره‌وه ده‌ناسێت.
په‌سنییه‌كان 138 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 138
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:138-6
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان