لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:136-12

زەبوورەکان 1:136-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ستایشی خودای خودایان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی دا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

زەبوورەکان 1:136-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه‌ چاكه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. سوپاسی خوداوه‌ندی خوداوه‌ندان بكه‌ن، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. سوپاسی په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران بكه‌ن، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نها نیشـانه‌ی مه‌زن ده‌كات، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی به‌تێگه‌یشتنه‌وه‌ ئاسمانانی دروستكردووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر ئاوه‌كان ڕاخستووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی ڕووناكییه‌ مه‌زنه‌كانی دروست كردووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. خـۆر بۆ حوكـمـگـێـڕی ڕۆژ. چـونـكـه‌ مـیـهـره‌بــانــیــه‌كــه‌ی جــاویـــدانــیــه‌‌. مانگ و هه‌ساره‌كان بۆ حوكـمگێڕی شه‌و، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ میسڕ و نۆبه‌ره‌كانی دا، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئیسڕائیـلی له‌ ناوه‌ندیـان ده‌رهـێـنـا، چـونـكـه‌ مـیـهـره‌بـانـیـه‌كـه‌ی جـاویـدانیه‌‌. به‌ ده‌ستێكی به‌هێز و بازوویه‌كی درێژكراوه‌وه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌.