لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 1:136-12

په‌سنییه‌كان 1:136-12 PNTZS

سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن، چونكه‌ چاكه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. سوپاسی خوداوه‌ندی خوداوه‌ندان بكه‌ن، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. سوپاسی په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران بكه‌ن، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نها نیشـانه‌ی مه‌زن ده‌كات، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی به‌تێگه‌یشتنه‌وه‌ ئاسمانانی دروستكردووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی زه‌وی له‌سه‌ر ئاوه‌كان ڕاخستووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی ڕووناكییه‌ مه‌زنه‌كانی دروست كردووه‌. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. خـۆر بۆ حوكـمـگـێـڕی ڕۆژ. چـونـكـه‌ مـیـهـره‌بــانــیــه‌كــه‌ی جــاویـــدانــیــه‌‌. مانگ و هه‌ساره‌كان بۆ حوكـمگێڕی شه‌و، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ میسڕ و نۆبه‌ره‌كانی دا، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئیسڕائیـلی له‌ ناوه‌ندیـان ده‌رهـێـنـا، چـونـكـه‌ مـیـهـره‌بـانـیـه‌كـه‌ی جـاویـدانیه‌‌. به‌ ده‌ستێكی به‌هێز و بازوویه‌كی درێژكراوه‌وه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 136:1-12 شێوەکاری؟؟؟