زەبوورەکان 1:132-18
زەبوورەکان 1:132-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، داوید و هه‌موو ئازاره‌كانی به‌بیر خۆت بهێنه‌وه. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ په‌روه‌ردگاری خوارد. نه‌زره‌كه‌ی بۆ خودای تواناداری یاقوو. “شه‌رت بێت نه‌چمه‌وه نێو خێوه‌تی ماڵه‌كم. نه‌چمه نێو نوێنه‌كه‌م. خه‌و نه‌ده‌م به چاوه‌كانم، پشوو نه‌ده‌م به پێڵوه‌كانم. تاكو شوێنێک بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا نه‌كه‌م. جێنشینێک بۆ خودای تواناداری یاقوو”. ئه‌وه‌تا له ئه‌فراته هه‌واڵیمان بیست. له‌نێو كێڵگه‌كانی یاعه‌ر دۆزیمانه‌وه. “با بچینه نشینگه‌كانی. با له ته‌خته‌پێی كڕنۆش ببه‌ین”. “ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕاپه‌ڕه بۆ ئارامگات، خۆت و چه‌مه‌دانی سه‌ربه‌رزیت. كاهینه‌كانت بێتاوانی ده‌پۆشن، خۆداناسانت ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن”. له‌پێناوی داویدی به‌نده‌ت. مه‌سیحه‌كه‌ت ڕه‌ت مه‌كه‌وه. په‌روه‌ردگار به ڕه‌وا سوێندی بۆ داوید خوارد و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه: “له‌به‌ری پشتی خۆت له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ت داده‌نێم. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانت په‌یمانه‌كه‌م بپارێزن، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌واهیانه‌ی كه فێریان ده‌كه‌م. ئه‌وسا خۆیان و نه‌وه‌كانیان تاهه‌تایه له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ت داده‌نیشن”. چونكه په‌روه‌ردگار سیهیۆنی هه‌ڵبژارد. حه‌زی كرد بیكات به نشینگه‌ی خۆی. “تاهه‌تایه ئه‌مه ئارامگامه. لێره نیشته‌جێ ده‌بم، چونكه پێم خۆشه. داڕشت به‌سه‌ر ئازووقه‌كه‌یدا ده‌بارێنم. هه‌ژاره‌كانی تێر نان ده‌كه‌م. ڕزگاری ده‌كه‌مه به‌ر كاهینه‌كانی، خوداناسانی ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. له‌وێ قۆچ بۆ داوید ده‌ڕوێنم. چرایه‌ک بۆ مه‌سیحه‌كه‌م ئاماده ده‌كه‌م. شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌مه به‌ر دوژمنه‌كانی، به‌ڵام تاجه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و شكۆفه ده‌كات”.
زەبوورەکان 1:132-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانی بەبیر خۆت بهێنەوە. ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد، نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب: «شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم، نەچمە ناو نوێنەکەم، خەو نەدەم بە چاوەکانم، پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم، هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم، نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.» ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست، لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە: «با بچینە نشینگەکەی، با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین. ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، خۆت و سندوقی هێزت. با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن، خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.» لە پێناوی داودی بەندەی خۆت، دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە. یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد و هەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە: «لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم. ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن، هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم، ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایە لەسەر تەختەکەت دادەنیشن.» لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد و حەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی. «هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە، لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە! بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم، هەژارەکانی تێر نان دەکەم. ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی، خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن. «لەوێ هێز بە داود دەبەخشم، چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم. شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی، بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»