لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 132

132
په‌سنیی كه‌ژاوه‌كان.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، داوید و هه‌موو ئازاره‌كانی به‌بیر خۆت بهێنه‌وه‌.
2 ئه‌و سوێنده‌ی بۆ په‌روه‌ردگاری خوارد. نه‌زره‌كه‌ی بۆ خودای تواناداری یاقوو.
3 “شه‌رت بێت نه‌چمه‌وه‌ نێو خێوه‌تی ماڵه‌كم. نه‌چمه‌ نێو نوێنه‌كه‌م.
4 خه‌و نه‌ده‌م به‌ چاوه‌كانم، پشوو نه‌ده‌م به‌ پێڵوه‌كانم.
5 تاكو شوێنێک بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا نه‌كه‌م. جێنشینێک بۆ خودای تواناداری یاقوو”.
6 ئه‌وه‌تا له‌ ئه‌فراته‌ هه‌واڵیمان بیست. له‌نێو كێڵگه‌كانی یاعه‌ر دۆزیمانه‌وه‌.
7 “با بچینه‌ نشینگه‌كانی. با له‌ ته‌خته‌پێی كڕنۆش ببه‌ین”.
8 “ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕاپه‌ڕه‌ بۆ ئارامگات، خۆت و چه‌مه‌دانی سه‌ربه‌رزیت.
9 كاهینه‌كانت بێتاوانی ده‌پۆشن، خۆداناسانت ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن”.
10 له‌پێناوی داویدی به‌نده‌ت. مه‌سیحه‌كه‌ت ڕه‌ت مه‌كه‌وه‌.
11 په‌روه‌ردگار به‌ ڕه‌وا سوێندی بۆ داوید خوارد و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌: “له‌به‌ری پشتی خۆت له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ت داده‌نێم.
12 ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانت په‌یمانه‌كه‌م بپارێزن، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌واهیانه‌ی كه‌ فێریان ده‌كه‌م. ئه‌وسا خۆیان و نه‌وه‌كانیان تاهه‌تایه‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ت داده‌نیشن”.
13 چونكه‌ په‌روه‌ردگار سیهیۆنی هه‌ڵبژارد. حه‌زی كرد بیكات به‌ نشینگه‌ی خۆی.
14 “تاهه‌تایه‌ ئه‌مه‌ ئارامگامه‌. لێره‌ نیشته‌جێ ده‌بم، چونكه‌ پێم خۆشه‌.
15 داڕشت به‌سه‌ر ئازووقه‌كه‌یدا ده‌بارێنم. هه‌ژاره‌كانی تێر نان ده‌كه‌م.
16 ڕزگاری ده‌كه‌مه‌ به‌ر كاهینه‌كانی، خوداناسانی ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن.
17 له‌وێ‌ قۆچ بۆ داوید ده‌ڕوێنم. چرایه‌ک بۆ مه‌سیحه‌كه‌م ئاماده‌ ده‌كه‌م.
18 شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌مه‌ به‌ر دوژمنه‌كانی، به‌ڵام تاجه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌و شكۆفه‌ ده‌كات”.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

په‌سنییه‌كان 132: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە