زەبوورەکان 2:13-6
زەبوورەکان 2:13-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تا كه‌ی ڕۆژانه ده‌روونم پڕ خه‌م بێت و خه‌فه‌ت له‌نێو دڵم كۆبكه‌مه‌وه؟ تا كه‌ی دوژمنم به‌سه‌رمدا زاڵ بێت؟ ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، سه‌یرم بكه و به ده‌نگمه‌وه وه‌ره. چاوم ڕۆشن بكه‌وه نه‌وه‌ک خه‌وی مه‌رگم لێبكه‌وێت. نه‌وه‌ک دوژمنم بڵێت: “به‌سه‌ریدا زاڵ بووم”. نه‌وه‌ک ناحه‌زه‌كانم به په‌رێشانی من شادمان بن. به‌ڵام من پشتم به میهربانیه‌كه‌ت به‌ستووه، دڵم به ڕزگاری تۆوه خۆشه. سروود بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم، چونكه چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم.
زەبوورەکان 2:13-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت و خەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟ هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟ ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە، چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت، نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،» نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن. بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە، دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە. سروود بۆ یەزدان دەڵێم، چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.