تا كه‌ی ڕۆژانه ده‌روونم پڕ خه‌م بێت و خه‌فه‌ت له‌نێو دڵم كۆبكه‌مه‌وه؟ تا كه‌ی دوژمنم به‌سه‌رمدا زاڵ بێت؟ ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، سه‌یرم بكه و به ده‌نگمه‌وه وه‌ره. چاوم ڕۆشن بكه‌وه نه‌وه‌ک خه‌وی مه‌رگم لێبكه‌وێت. نه‌وه‌ک دوژمنم بڵێت: “به‌سه‌ریدا زاڵ بووم”. نه‌وه‌ک ناحه‌زه‌كانم به په‌رێشانی من شادمان بن. به‌ڵام من پشتم به میهربانیه‌كه‌ت به‌ستووه، دڵم به ڕزگاری تۆوه خۆشه. سروود بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم، چونكه چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم.
په‌سنییه‌كان 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 2:13-6
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان