زەبوورەکان 1:114-8
زەبوورەکان 1:114-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به ده‌رچوونی ئیسڕائیل له میسڕ، ماڵی یاقوو له‌نێو گه‌لێكی نامۆ زمان، ئیهوود بووه پارساگای خودا، ئیسڕائیل بووه جێی فه‌رمانڕه‌وایی. ده‌ریا بینی و هه‌ڵات. ڕووباری یوردنه‌ن به‌ره‌و پاش كشایه‌وه. چیاكان وه‌ک به‌ران بازیان دا. گرده‌كان وه‌ک به‌رخ. چیته ئه‌ی ده‌ریا، بۆ وا هه‌ڵدێی؟ ئه‌ی یوردنه‌ن، بۆ به‌ره‌و پاش ده‌كشێیته‌وه؟ ئه‌ی چیاكان، بۆ وه‌ک به‌ران بازده‌ده‌ن؟ ئه‌ی گرده‌كان، بۆ وه‌ک به‌رخ بازده‌ده‌ن؟ ئه‌ی زه‌وی له به‌رده‌م په‌روه‌ردگار بله‌رزه، له به‌رده‌م خوداوه‌ندی یاقوو! ئه‌وه‌ی تاشه‌به‌ردی كرد به گۆمی ئاو، به‌رده‌ئه‌ستێی كرد به كانیاو.
زەبوورەکان 1:114-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە، بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون، یەهودا بووە پیرۆزگای خودا، ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی. دەریا بینی و هەڵات، ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە. چیاکان وەک بەران بازیان دا، گردەکان وەک بەرخۆلە. چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟ ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟ ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن و ئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟ ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە، لەبەردەم خودای یاقوب، ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو، بەردەئەستێی کردە کانیاو.