زەبوورەکان 3:113-9
زەبوورەکان 3:113-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له خۆرهه‌ڵاتنه‌وه تا خۆرئاوا بوون، با ناوی په‌روه‌ردگار ستایش بكرێت. په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌رزه. شكۆمه‌ندیی به‌سه‌ر ئاسمانانه‌وه‌یه. كێ وه‌ک په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه. ئه‌وه‌ی له به‌رزایی دانیشتووه؟ ئه‌وه‌ی ده‌چه‌مێته‌وه تا بڕوانێته ئاسمانان و زه‌وی؟ ئه‌و هه‌ژار له‌نێو گڵ ڕاست ده‌كاته‌وه، به‌دبه‌خت له‌نێو خۆڵ به‌رز ده‌كاته‌وه. تا داینیشێنێت له‌گه‌ڵ میرانی گه‌ڵی خۆی. ئافره‌تی نه‌زۆک ده‌كات به خاوه‌ن ماڵ، ده‌یكاته دایكی شادمان له‌نێو منداڵانی. هه‌لیلویا.
زەبوورەکان 3:113-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، با ستایشی ناوی یەزدان بکرێت. یەزدان لە سەرووی هەموو نەتەوەکانەوەیە، شکۆمەندی بەسەر ئاسمانەوەیە. کێ وەک یەزدانی پەروەردگارمانە، ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە، ئەوەی دەچەمێتەوە هەتا بڕوانێتە ئاسمان و زەوی؟ ئەو هەژار لەناو خۆڵ ڕاست دەکاتەوە، کڵۆڵ لەناو زبڵخانە بەرز دەکاتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ میران داینیشێنێت، لەگەڵ میرانی گەلی خۆی. ئافرەتی نەزۆک دەکاتە خاوەن ماڵ، دەیکاتە دایکێکی شادمان لەنێو منداڵانی.