زەبوورەکان 1:11-7
زەبوورەکان 1:11-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستم، ئیتر چۆن پێم ده‌ڵێن: “وه‌ک چۆله‌كه بفڕن بۆ چیاكانتان؟ چونكه ئا ئه‌وه‌تا به‌دكاران كه‌وان ڕاده‌كێشن و تیر ده‌خه‌نه به‌ر كه‌وان، تا له تاریكییه‌وه دڵڕاستان بپێكن. كاتێ بنچینه‌كان بڕوخێن، خوداناس چی پێده‌كرێت؟” په‌روه‌ردگار له په‌رستگای پارسا‌ی خۆیه‌تی. ته‌ختی په‌روه‌ردگار له ئاسمانه. چاوه‌كانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و پێڵوه‌كانی ئاده‌میزادان تاقیده‌كه‌نه‌وه. په‌روه‌ردگار خوداناس تاقیده‌كاته‌وه، به‌ڵام ڕقی دێته‌وه له به‌دكار و ئه‌وه‌ی حه‌زی له سته‌مكاریه. بۆسه و ئاگر و گۆگرد به‌سه‌ر به‌دكاره‌كاندا ده‌بارێنێت، گڕه‌ی بای سووتێنه‌ر به‌شیانه. چونكه په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ره و حه‌زی له دادپه‌روه‌رییه، مرۆڤی سه‌رڕاست ڕووی ده‌بینێت.
زەبوورەکان 1:11-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
من پەنا دەبەمە بەر یەزدان، ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن: «وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە، چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن و تیر دەخەنە بەر کەوان، بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن. کاتێک بنچینەکان بڕووخێن، کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟» یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی، تەختی یەزدان لە ئاسمانە، تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات و چاوەکانی تاقییان دەکاتەوە. یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە، بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە. پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت، گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە. لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە، کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.