پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستم، ئیتر چۆن پێم ده‌ڵێن: “وه‌ک چۆله‌كه بفڕن بۆ چیاكانتان؟ چونكه ئا ئه‌وه‌تا به‌دكاران كه‌وان ڕاده‌كێشن و تیر ده‌خه‌نه به‌ر كه‌وان، تا له تاریكییه‌وه دڵڕاستان بپێكن. كاتێ بنچینه‌كان بڕوخێن، خوداناس چی پێده‌كرێت؟” په‌روه‌ردگار له په‌رستگای پارسا‌ی خۆیه‌تی. ته‌ختی په‌روه‌ردگار له ئاسمانه. چاوه‌كانی ته‌ماشا ده‌كه‌ن و پێڵوه‌كانی ئاده‌میزادان تاقیده‌كه‌نه‌وه. په‌روه‌ردگار خوداناس تاقیده‌كاته‌وه، به‌ڵام ڕقی دێته‌وه له به‌دكار و ئه‌وه‌ی حه‌زی له سته‌مكاریه. بۆسه و ئاگر و گۆگرد به‌سه‌ر به‌دكاره‌كاندا ده‌بارێنێت، گڕه‌ی بای سووتێنه‌ر به‌شیانه. چونكه په‌روه‌ردگار دادپه‌روه‌ره و حه‌زی له دادپه‌روه‌رییه، مرۆڤی سه‌رڕاست ڕووی ده‌بینێت.
په‌سنییه‌كان 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە په‌سنییه‌كان 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: په‌سنییه‌كان 1:11-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان