زەبوورەکان 4:105-12
زەبوورەکان 4:105-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
داوای په‌روه‌ردگار و هێزه‌كه‌ی بكه‌ن. هه‌میشه به‌دوای ڕوخساریدا بگه‌ڕێن. باسی ئه‌و نیشانانه‌ی بكه‌ن كه پیشانی داوه، په‌رجو و حوكمه‌كانی زاری. ئه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌می به‌نده‌ی خۆی، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی یاقوو، هه‌ڵبژارده‌كانی. ئه‌و په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه. حوكمه‌كانی له سه‌راپای زه‌وییه. تاهه‌تایه په‌یمانه‌كه‌ی له یاده، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ڕایسپارد بۆ هه‌زار پشته. ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌م به‌ستی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئسخه‌قی خوارد. وه‌ک فه‌رز بۆ یاقوو چه‌سپاندی. په‌یمانێكی هه‌میشه‌ییه بۆ ئیسڕائیل. فه‌رموویه‌تی: “زه‌ویی كه‌نعان به تۆ ده‌ده‌م. به‌شه میراتی خۆتانه”. ئه‌و كاته‌ی ژماره‌یان كه‌م بوو. كه‌م و نامۆ بوون له‌و زه‌ویه‌دا.
زەبوورەکان 4:105-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی، ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد. وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە،