زەبوورەکان 1:105-45
زەبوورەکان 1:105-45 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن و به ناوی ئه‌وه‌وه نوێژ بكه‌ن. كرده‌وه‌كانی به نه‌ته‌وه‌كان بناسێنن. گۆرانیی بۆ بڵێن. په‌سنیی بۆ بڵێن. سروود بۆ هه‌موو كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بڵێن. شانازی به ناوی پارسایه‌وه بكه‌ن. با دڵی ئه‌وانه خۆش بێت كه به دوای په‌روه‌ردگاردا ده‌گه‌ڕێن. داوای په‌روه‌ردگار و هێزه‌كه‌ی بكه‌ن. هه‌میشه به‌دوای ڕوخساریدا بگه‌ڕێن. باسی ئه‌و نیشانانه‌ی بكه‌ن كه پیشانی داوه، په‌رجو و حوكمه‌كانی زاری. ئه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌می به‌نده‌ی خۆی، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی یاقوو، هه‌ڵبژارده‌كانی. ئه‌و په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه. حوكمه‌كانی له سه‌راپای زه‌وییه. تاهه‌تایه په‌یمانه‌كه‌ی له یاده، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ڕایسپارد بۆ هه‌زار پشته. ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌م به‌ستی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئسخه‌قی خوارد. وه‌ک فه‌رز بۆ یاقوو چه‌سپاندی. په‌یمانێكی هه‌میشه‌ییه بۆ ئیسڕائیل. فه‌رموویه‌تی: “زه‌ویی كه‌نعان به تۆ ده‌ده‌م. به‌شه میراتی خۆتانه”. ئه‌و كاته‌ی ژماره‌یان كه‌م بوو. كه‌م و نامۆ بوون له‌و زه‌ویه‌دا. له نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌چوونه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه. له پاشایه‌تییه‌كه‌وه بۆ گه‌لێكی دیكه. لێ نه‌گه‌ڕا كه‌س سته‌میان لێ بكات، به‌ڵكو له‌پێناویان پاشایانی سه‌رزه‌نشت كرد، ده‌یفه‌رموو: “ده‌ست له ده‌ست نیشانكراوه‌كانم مه‌ده‌ن، خراپه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانم مه‌كه‌ن”. جاڕی برسیێتی دا له‌سه‌ر زه‌وی. هه‌موو نانێكی له زه‌وی بڕی. كه‌سێكی له پێشیانه‌وه نارد. یۆسپ به كۆیلایه‌تی فرۆشرا. به كۆت ئازاری پێیه‌كانیان دا. ئاسنیان له ملی كرد، تا كاتی هاتنه‌دیی قسه‌كه‌ی. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار تاقیی كرده‌وه. پاشا ناردی و كردیانه‌وه. فه‌رمانڕه‌وای گه‌لان ئازادی كرد. كردی به گه‌وره‌ی ماڵی خۆی، كردی به ده‌سه‌ڵاتداری هه‌موو موڵكی خۆی. تا به دڵی خۆی میره‌كانی به‌ند بكات. ڕیش سپێكانی فێری دانایی بكات. جا ئیسڕائیل هاته میسڕ. یاقوو له زه‌ویی حام بوو به لانه‌واز. وای كرد گه‌له‌كه‌ی زۆر به به‌روبووم بن، له هه‌موو دوژمنه‌كانی سه‌ربه‌رزتری كردن. دڵی گۆڕین تا ڕقیان له گه‌له‌كه‌ی بێته‌وه. تا فێڵ له به‌نده‌كانی بكه‌ن. موشێی به‌نده‌ی خۆی نارد و هاڕون ئه‌وه‌ی هه‌ڵیبژارد. له‌نێوانیان وشه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌ویان هێنایه دی. په‌رجوه‌كانی له زه‌ویی حام. تاریكی نارد و تاریک داهات، دژ به فه‌رمووده‌كه‌ی نه‌وه‌ستان. ئاوه‌كانی گۆڕین بۆ خوێن. ماسییه‌كانیانی كوشت. زه‌وی پڕبوو له بۆق، ته‌نانه‌ت له‌نێو نوێنی پاشاكانیان. فه‌رمانی دا و مێش و مه‌گه‌ز هاته نێو هه‌موو سنووره‌كانیان. بارانی كردن به ته‌رزه. ئاگری به گڕ له زه‌وییه‌كانیان. له دارمێو و هه‌نجیره‌كانی دان، دره‌ختی سنووره‌كانیانی شكاند. به فه‌رمانی ئه‌و كوللـه و كوللـه‌حاجی به بێ‌شومار هات. هه‌موو سه‌وزایی وڵاته‌كه‌یانی خوارد، به‌روبوومی زه‌ویه‌كه‌یانی خوارد. هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی زه‌ویه‌كه‌یانی كوشت. سه‌ره‌تای هه‌موو هێزیان. به زێڕو زیوه‌وه ده‌ریكردن. له خێڵه‌كه‌ی كه‌سی په‌ككه‌وته نه‌بوو. میسڕ به ده‌رچوونیان دڵخۆش بوو. چونكه ترسی ئه‌وان چووبووه دڵیانه‌وه. هه‌ورێكی كشان بۆ داپۆشین. ئاگرێک بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی شه‌و. داوایان كرد. سوێسكه‌ی هێنا. نانی ئاسمانی تێری كردن. به‌ردی شه‌قكرد و ئاوی لێ هه‌ڵقوڵا. وه‌ک ڕووبار به‌نێو بیاباندا ڕۆیی. چونكه به‌ڵێنی پارسا‌ی خۆی یادكرده‌وه بۆ ئه‌وڕاهه‌می به‌نده‌كه‌ی، گه‌له‌كه‌ی به شادییه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه. هه‌ڵبژارده‌كانی به شادمانی. زه‌ویی نه‌ته‌وه‌كانی پێ به‌خشین، به‌ری ماندووبوونی گه‌لانیان به میرات بۆ مایه‌وه. تا فه‌رزه‌كانی به‌جێ بهێنن. فێركردنی جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌لیلویا.
زەبوورەکان 1:105-45 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی، ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد. وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: «دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» قاتوقڕی ناردە سەر زەوی، هەموو نانێکی لە زەوی بڕی. کەسێکی لەپێشیانەوە نارد، یوسف بە کۆیلایەتی فرۆشرا، بە کۆت ئازاری پێیان دا، زنجیری ئاسنیان لە ملی کرد، هەتا کاتی هاتنەدی قسەکەی، پەیامی یەزدان ڕاستگۆیی ئەوی چەسپاند. پاشا ناردی کۆتەکەیان کردەوە، فەرمانڕەوای گەلان ئازادی کرد. کردی بە گەورەی ماڵی خۆی، کردی بە دەسەڵاتدار لەسەر هەموو موڵکی خۆی، بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی میرەکانی ڕێنمایی بکات، پیرەکانی فێری دانایی بکات. جا ئیسرائیل هاتە میسر، یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز. بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن، لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن، ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە، هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن. موسای بەندەی خۆی نارد و هارون ئەوەی هەڵیبژارد. لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو، لە خاکی حام هێنایانە دی. تاریکی نارد و تاریک داهات، میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون. ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن، ماسییەکانیانی کوشت. زەوی پڕبوو لە بۆق، کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان. بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات، مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان. بارانی کردن بە تەرزە، ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان. لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان، درەختی سنوورەکانیانی شکاند. بە فەرمانی ئەو کوللە هات، کوللەحاجی بێ‌شومار، هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد، بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد. لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان. بە زێڕ و زیوەوە دەریهێنان، لەنێو هۆزەکانیان کەس پەکی نەکەوت. میسر بە چوونەدەرەوەیان دڵخۆش بوو، چونکە ترسی ئەوان چووبووە دڵیانەوە. هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین، ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو. داوایان کرد، سوێسکەی هێنا، نانی ئاسمانی تێری کردن. بەردی شەقکرد و ئاوی لێ هەڵقوڵا، وەک ڕووبار بەناو بیاباندا ڕۆیی. لەبەر ئەوەی بەڵێنی پیرۆزی خۆی یادکردەوە، بۆ ئیبراهیمی بەندەی. گەلەکەی بە شادییەوە هێنایە دەرەوە، هەڵبژاردەکانی بە هەلهەلەوە. خاکی نەتەوەکانی پێ بەخشین، بەری ماندووبوونی گەلانیان بە میرات بۆ مایەوە، بۆ ئەوەی فەرزەکانی بەجێبهێنن، فێرکردنی جێبەجێ بکەن.