زەبوورەکان 1:105-15
زەبوورەکان 1:105-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی، ئەی نەوەی ئیبراهیمی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە، حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە، ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی، ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد. وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی، وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ، بەشە میراتی خۆتانە.» ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو، کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە، لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات، بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: «دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن، خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.»
زەبوورەکان 1:105-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌ن و به ناوی ئه‌وه‌وه نوێژ بكه‌ن. كرده‌وه‌كانی به نه‌ته‌وه‌كان بناسێنن. گۆرانیی بۆ بڵێن. په‌سنیی بۆ بڵێن. سروود بۆ هه‌موو كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی بڵێن. شانازی به ناوی پارسایه‌وه بكه‌ن. با دڵی ئه‌وانه خۆش بێت كه به دوای په‌روه‌ردگاردا ده‌گه‌ڕێن. داوای په‌روه‌ردگار و هێزه‌كه‌ی بكه‌ن. هه‌میشه به‌دوای ڕوخساریدا بگه‌ڕێن. باسی ئه‌و نیشانانه‌ی بكه‌ن كه پیشانی داوه، په‌رجو و حوكمه‌كانی زاری. ئه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌می به‌نده‌ی خۆی، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی یاقوو، هه‌ڵبژارده‌كانی. ئه‌و په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندمانه. حوكمه‌كانی له سه‌راپای زه‌وییه. تاهه‌تایه په‌یمانه‌كه‌ی له یاده، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ڕایسپارد بۆ هه‌زار پشته. ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وڕاهه‌م به‌ستی. ئه‌و سوێنده‌ی بۆ ئسخه‌قی خوارد. وه‌ک فه‌رز بۆ یاقوو چه‌سپاندی. په‌یمانێكی هه‌میشه‌ییه بۆ ئیسڕائیل. فه‌رموویه‌تی: “زه‌ویی كه‌نعان به تۆ ده‌ده‌م. به‌شه میراتی خۆتانه”. ئه‌و كاته‌ی ژماره‌یان كه‌م بوو. كه‌م و نامۆ بوون له‌و زه‌ویه‌دا. له نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌چوونه نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه. له پاشایه‌تییه‌كه‌وه بۆ گه‌لێكی دیكه. لێ نه‌گه‌ڕا كه‌س سته‌میان لێ بكات، به‌ڵكو له‌پێناویان پاشایانی سه‌رزه‌نشت كرد، ده‌یفه‌رموو: “ده‌ست له ده‌ست نیشانكراوه‌كانم مه‌ده‌ن، خراپه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانم مه‌كه‌ن”.