لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:104-15

زەبوورەکان 1:104-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی گیانی من. ستایشی په‌روه‌ردگار بكه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خودام، تۆ زۆر مه‌زنیت. شكۆمه‌ندی و پایه‌به‌رزیت پۆشیوه‌. وه‌ک به‌رگ ڕووناكیت پۆشیوه‌. وه‌ک خێوه‌ت ئاسمانانت هه‌ڵداوه‌. وه‌ک كاریته‌ به‌رزاییه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئاو داناوه‌. هه‌وری ئاسمان بووه‌ته‌ گالیسكه‌ت. به‌سه‌ر باڵی باوه‌ ده‌ڕۆیت. باكانت كردۆته‌ فریشته‌كانت. بڵێسه‌ی ئاگر به‌نده‌كانت. زه‌ویت له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆی دامه‌زراندووه‌. تاهه‌تایه‌ و تا جاویدانی ناله‌قێت. تۆ وه‌ک كراس زه‌ویت به‌ ده‌ریای قووڵ داپۆشی. له‌سه‌ر چیاكان ئاو ڕاده‌وه‌ستێت. به‌ڵام له‌ سه‌رزه‌نشتی تۆ هه‌ڵدێن. له‌ گرمه‌ی گه‌واره‌ی تۆ ڕاده‌كه‌ن. به‌سه‌ر چیاكان كه‌وتن و شۆڕ ده‌بنه‌وه‌ نێو دۆڵه‌كان، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی تۆ بۆت دامه‌زراندووه‌. سنوورێكت دانا لێی تێنه‌په‌ڕن. نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ تا زه‌وی داپۆشن. كانیاو ده‌ته‌قێنیه‌وه‌ له‌نێو دۆڵه‌كان. تا له‌ نێوان چیاكاندا ڕێ بكه‌ن. هه‌موو زینده‌وه‌رێكی ده‌شتوده‌ر ئاوده‌ده‌ن. كه‌ره‌كێوییه‌كان تینوویه‌تی خۆیانی پێ ده‌شكێنن. باڵنده‌ی ئاسمان دڵنیا ده‌بێت پێیان و هێلانه‌ ده‌كات. له‌نێو چڵه‌كان ده‌خوێنێت. له‌ به‌رازایی خۆته‌وه‌ چیاكان ئاو ده‌ده‌یت. زه‌وی له‌ به‌روبوومی كرده‌وه‌كانت تێر ده‌بێت. گیا بۆ ئاژه‌ڵی ماڵی ده‌ڕوێنیت، سه‌وزه‌ بۆ خزمه‌تی مرۆڤ، بۆ ده‌رهێنانی نان له‌ زه‌وییه‌وه‌. مه‌ییش دڵی مرۆڤ خۆش ده‌كات. ڕۆن بۆ دره‌وشانه‌وه‌ی زیاتری ڕووی. نانێكه‌ بۆ پته‌وكردنی دڵی مرۆڤ.

زەبوورەکان 1:104-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی گیانی من، ستایشی یەزدان بکە. ئەی یەزدانی پەروەردگارم، تۆ زۆر مەزنیت! شکۆمەندی و پایەبەرزیت لەبەرکردووە. وەک بەرگ ڕووناکیت پۆشیوە، وەک خێوەت ئاسمانت هەڵداوە، وەک کاریتە بەیتوونەکەت لەسەر ئاو داناوە. هەوری ئاسمانت کردووەتە گالیسکەت، بەسەر باڵی باوە دەڕۆیت. بایەکانت کردووەتە فریشتەکانت، بڵێسەی ئاگر خزمەتکارانت. زەویت لەسەر بناغەی خۆی دامەزراندووە، هەتاهەتایە نالەقێت. تۆ وەک کراس زەویت بە دەریای قووڵ داپۆشی، لەسەر چیاکان ئاوەکان ڕادەوەستن. بەڵام لە سەرزەنشتی تۆ ئاوەکان هەڵاتن، لە گرمەی دەنگی تۆ بە ترسەوە ڕایانکرد، بەسەر چیاکان کەوتن و شۆڕ بوونەوە ناو دۆڵەکان، بۆ ئەو شوێنەی تۆ بۆت دامەزراندبوون. سنوورێکت دانا لێی تێنەپەڕن، نەگەڕێنەوە هەتا زەوی دابپۆشن. کانیاو لە شیوەکان دەتەقێنیتەوە، بۆ ئەوەی لەنێوان چیاکاندا بڕۆن. هەموو زیندەوەرێکی دەشتودەر ئاودەدەن، کەرەکێوییەکان تینووێتی خۆیانی پێ دەشکێنن. باڵندەی ئاسمان هێلانەی تێدا دەکات، لەناو چڵەکان دەخوێنێت. لە بەیتوونەکەی خۆتەوە چیاکان ئاو دەدەیت، زەوی لە بەروبوومی کردەوەکانت تێر دەبێت. گیا بۆ ئاژەڵی ماڵی دەڕوێنیت، سەوزە بۆ خزمەتی مرۆڤ، بۆ دەرهێنانی نان لە زەوییەوە. مەی پێ دەبەخشی بۆ ئەوەی دڵی مرۆڤ خۆش بکەی، ڕۆن بۆ درەوشانەوەی زیاتری ڕووی، نان بۆ پتەوکردنی دڵی مرۆڤ.