فلیمۆن 1:1-16
فلیمۆن 1:1-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس، به‌ندكراوی ئیشۆعی مه‌سیح و تیماتیئوسی برا، بۆ هاوكار و خۆشه‌ویست فلیمۆن و خوشكی خۆشه‌ویست ئه‌پفییه و ئه‌رخیپۆسی هاوسه‌ربازمان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له ماڵه‌كه‌تدایه: به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆ ئێوه. سوپاسی خوداوه‌ندم ده‌كه‌م كه له نوێژه‌كانمدا یادت ده‌كه‌م، چونكه باوه‌ڕت به ئیشۆعی مه‌سیح و خۆش‌ویستنت بۆ هه‌موو پارساكانم بیستووه. تاكو هاوبه‌شیكردنی باوه‌ڕت كاریگه‌ر بێت له زانینی هه‌موو چاكه‌یه‌ک كه له مه‌سیحدا هه‌تانه. چونكه به‌هۆی خۆش‌ویستنت زۆر شادبووم و دڵنه‌وایی كرام، چونكه به تۆوه ئه‌ی برا، هه‌ناوی پارسا‌كان گه‌شایه‌وه. بۆیه هه‌رچه‌نده به مه‌سیحه‌وه مافم هه‌یه بۆ ئه‌ركی به‌جێ فه‌رمانت پێ بكه‌م، به‌ڵام له‌پێناوی خۆشویستن داوات لێ ده‌كه‌م، منی پۆڵۆسی پیره‌مێرد، ئێستاش گیراوی ئیشۆعی مه‌سیحم، داوا ده‌كه‌م سه‌باره‌ت به ئۆنسیمۆسی ڕۆڵه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له كۆتكراویمدا بووه كوڕم. پێشتر بۆ تۆ بێ كه‌ڵک بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌ڵكی بۆ من و بۆ تۆ هه‌یه. ئه‌و ده‌نێرمه‌وه لات، په‌سه‌ندی بكه، كه جگه‌رمه. حه‌زم ده‌كرد له‌لای خۆم بیهێڵمه‌وه، تاكو له جیاتی تۆ له‌و كۆته‌ی له پێناوی ئینجیله ڕاژه‌م بكات. به‌ڵام نه‌مویست شتێک بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاكو چاكه‌كه‌ت به خواسته‌وه بێت نه‌ک به ناچاری. له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌ک لێت جیابووه‌وه، تاكو تاهه‌تایه بۆ تۆ بێت، له‌مه‌ودوا نه‌ک وه‌ک كۆیله، به‌ڵكو باشتر له كۆیله، وه‌ک برایه‌كی خۆشه‌ویست، به تایبه‌ت بۆ من، ئه‌ی چه‌ند زیاتر بۆ تۆ كه له جه‌سته و له په‌روه‌ردگاره!
فلیمۆن 1:1-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پۆڵسەوە کە لە پێناوی عیسای مەسیح بەند کراوە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، بۆ هاوکار و خۆشەویست فلیمۆن و خوشکە ئەپفییە و ئەرخیپۆس کە سەربازە لەگەڵمان، هەروەها بۆ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەتدا کۆدەبنەوە: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. هەمیشە سوپاسی خودام دەکەم کاتێک لە نوێژەکانمدا ناوی تۆ دەهێنم، چونکە باوەڕی تۆ بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستی تۆم بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خۆی بیستووە. نوێژ دەکەم کە باوەڕی هاوبەشمان کاریگەر بێت لە زانینی هەموو چاکەیەک کە لە پێناوی مەسیحدا بەشداری دەکەین. ئەی برا، بەهۆی خۆشەویستیتەوە زۆر شادبووم و هاندرام، لەبەر ئەوەی بەهۆی تۆوە دڵی گەلی پیرۆزی خودا گەشایەوە. بۆیە هەرچەندە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا مافی ئەوەم هەیە بۆ ئەرکی بەجێ فەرمانت پێ بکەم، بەڵام لەبەر خۆشەویستی نێوانمان، منی پۆڵسی پیرەمێرد، ئێستا کە لە پێناوی عیسای مەسیح گیراوم، داواکارییەکم لێت هەیە سەبارەت بە ئۆنسیمۆسی کوڕم، ئەوەی لە بەندیخانە لە ڕێگەی منەوە باوەڕی هێنا. پێشتر بۆ تۆ بێ کەڵک بوو، بەڵام ئێستا کەڵکی بۆ من و بۆ تۆ هەیە. ئەو دەنێرمەوە لات، کە جگەرمە. حەزم دەکرد لەلای خۆم بیهێڵمەوە، تاکو لە جیاتی تۆ خزمەتی منی کۆت و بەندکراو لە پێناوی مزگێنیی مەسیح بکات. بەڵام نەمویست بێ ڕەزامەندیی تۆ هیچ شتێک بکەم، تاکو چاکەکەت بە خواستەوە بێت نەک بە ناچاری. لەوانەیە لەبەر ئەمە بووبێت بۆ ماوەیەک لێت دوورکەوتەوە، تاکو بۆ هەتاهەتایە بگەڕێتەوە لات، جا لە ئەمڕۆ بەدواوە کۆیلە نییە، بەڵکو لە کۆیلە باشترە، برایەکی باوەڕداری خۆشەویستە. ئەگەر برایەکی خۆشەویست بێت بۆ من، ئاخۆ چەند زیاتر دەبێت بۆ تۆ، کە بە لەش وەک مرۆڤ و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا وەک برا هاوبەشن.