مەرقۆس 24:7-37
مەرقۆس 24:7-37 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
عیسا ئەوێی بەجێهێشت و چوو بۆ هەرێمی سور. چووە ماڵێک و نەیویست کەس بزانێت، بەڵام نەیتوانی خۆی بشارێتەوە. لەبەر ئەوەی ژنێک کچەکەی ڕۆحی پیسی تێدابوو، کاتێک هەواڵی ئەوی بیست یەکسەر هات و لەبەرپێی کەوت. ژنەکەش یۆنانی بوو، لە ڕەگەزی فینیکیای سوریا بوو، داوای لێکرد ڕۆحە پیسەکە لە کچەکەی دەربکات. ئەویش پێی فەرموو: «جارێ با منداڵان تێر بن، چونکە ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.» بەڵام ژنەکە وەڵامی دایەوە: «گەورەم! سەگیش لەژێر خواندا لە پاشماوەی منداڵان دەخوات.» پێی فەرموو: «لەبەر ئەم قسەیە، بڕۆ، ڕۆحە پیسەکە لە کچەکەت دەرچوو.» کاتێک ژنەکە گەڕایەوە ماڵەوە، بینی منداڵەکە لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتووە و ڕۆحە پیسەکەی لێ دەرچووبوو. ئینجا عیسا هەرێمی سوری بەجێهێشت و بە سەیدادا بەرەو دەریاچەی جەلیل هات، بە هەرێمی دە شارەکەدا. کەڕێکی لاڵەپەتەیان بۆ هێنا و لێی پاڕانەوە دەستی لەسەر دابنێت. عیسا بردییە لایەکەوە، دوور لە خەڵکەکە، پەنجەکانی خستە ناو گوێی کابراوە و تفی دا بە دەستی خۆی و پاشان دەستی لە زمانی دا. چاوی بەرەو ئاسمان هەڵبڕی و لە ناخەوە ئاهێکی هەڵکێشا و پێی فەرموو: «ئێففەسا!» واتا بکرێوە. دەستبەجێ گوێیەکانی کرانەوە و گرێی زمانی شلبووەوە و بە ڕەوانی قسەی کرد. ئینجا ڕایسپاردن بە کەس نەڵێن، بەڵام چەند ڕایدەسپاردن ئەوان زیاتر بڵاویان دەکردەوە. زۆر سەرسام بوون و دەیانگوت: «هەموو شتێکی بە باشی کردووە! وا دەکات کەڕ ببیستێت و لاڵ قسە بکات.»
مەرقۆس 24:7-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع به‌ڕێكه‌وت و ئه‌وێی به‌جێهێشت، چووه ده‌ڤه‌ری سووڕ و سه‌یده‌ن. چووه ماڵێک و نه‌یویست كه‌س بزانێت، به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی بشارێته‌وه. چونكه ژنێک كچه‌كه‌ی ڕووحی گڵاوی تێدابوو، هه‌واڵی ئه‌وی بیست و هات له‌به‌رپێی كه‌وت. ژنه‌كه‌ش نا جوو بوو، له ڕه‌گه‌زی پۆنیقێی سوریا بوو، داوای لێ‌كرد شه‌یتانه‌كه له كچه‌كه‌ی ده‌ربكات. به‌ڵام ئیشۆع پێی فه‌رموو: “جارێ با ڕۆڵه‌كان تێر بن، چونكه ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سه‌گ”. وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “به‌ڵێ گه‌وره‌م! سه‌گیش له ژێر خواندا له له‌ته‌نانی به‌ر ڕۆڵه‌كان ده‌خوات”. پێی فه‌رموو: “له‌به‌ر ئه‌م وشه‌یه، بڕۆ، شه‌یتانه‌كه له كچه‌كه‌ت ده‌رچوو”. گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی، بینی كچه‌كه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وتووه و شه‌یتانه‌كه ده‌رچووه. ئینجا ئیشۆع له ده‌ڤه‌ری سووڕ و سه‌یده‌ن ده‌رچوو و به‌ره‌و ده‌ریای گلیلا هات، له ناوه‌ڕاستی سنووری ده شاره‌كه‌دا. كه‌ڕێكی لاڵوپته‌یان بۆ هێنا، لێی پاڕانه‌وه ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێت. ئیشۆع بردییه لایه‌كه‌وه، دوور له كۆمه‌ڵه‌كه، په‌نجه‌كانی خسته نێو گوێی كابراوه و تفی كرد و ده‌ستی له زمانی دا. چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و پێی فه‌رموو: “ئێففه‌تا!” واتا بكرێوه. یه‌كسه‌ر گوێیه‌كانی كرانه‌وه و گرێی زمانی كرایه‌وه و به ڕه‌وانی قسه‌ی كرد. ئینجا ڕایسپاردن به كه‌س نه‌ڵێن، به‌ڵام چه‌ند ڕایده‌سپاردن ئه‌وان زیاتر بڵاویان ده‌كرده‌وه. زۆر سه‌رسام بوون و ده‌یانووت: “هه‌موو شتێكی به باشی كردووه! وایكرد كه‌ڕ ببیستێت و لاڵ قسه بكات”.