لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 24:7-37

مه‌رقوس 24:7-37 PNTZS

ئیشۆع به‌ڕێكه‌وت و ئه‌وێی به‌جێهێشت، چووه‌ ده‌ڤه‌ری سووڕ و سه‌یده‌ن. چووه‌ ماڵێک و نه‌یویست كه‌س بزانێت، به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی بشارێته‌وه‌. چونكه‌ ژنێک كچه‌كه‌ی ڕووحی گڵاوی تێدابوو، هه‌واڵی ئه‌وی بیست و هات له‌به‌رپێی كه‌وت. ژنه‌كه‌ش نا جوو بوو، له‌ ڕه‌گه‌زی پۆنیقێی سوریا بوو، داوای لێكرد شه‌یتانه‌كه‌ له‌ كچه‌كه‌ی ده‌ربكات. به‌ڵام ئیشۆع پێی فه‌رموو: “جارێ با ڕۆڵه‌كان تێر بن، چونكه‌ ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سه‌گ”. وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “به‌ڵێ گه‌وره‌م! سه‌گیش له‌ ژێر خواندا له‌ له‌ته‌نانی به‌ر ڕۆڵه‌كان ده‌خوات”. پێی فه‌رموو: “له‌به‌ر ئه‌م وشه‌یه‌، بڕۆ، شه‌یتانه‌كه‌ له‌ كچه‌كه‌ت ده‌رچوو”. گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی، بینی كچه‌كه‌ له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وتووه‌ و شه‌یتانه‌كه‌ ده‌رچووه‌. ئینجا ئیشۆع له‌ ده‌ڤه‌ری سووڕ و سه‌یده‌ن ده‌رچوو و به‌ره‌و ده‌ریای گلیلا هات، له‌ ناوه‌ڕاستی‌ سنووری ده‌ شاره‌كه‌دا. كه‌ڕێكی لاڵوپته‌یان بۆ هێنا، لێی پاڕانه‌وه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێت. ئیشۆع بردییه‌ لایه‌كه‌وه‌، دوور له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌، په‌نجه‌كانی خسته‌ نێو گوێی كابراوه‌ و تفی كرد و ده‌ستی له‌ زمانی دا. چاوی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبڕی و هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشا و پێی فه‌رموو: “ئێففه‌تا!” واتا بكرێوه‌. یه‌كسه‌ر گوێیه‌كانی كرانه‌وه‌ و گرێی زمانی كرایه‌وه‌ و به‌ ڕه‌وانی قسه‌ی كرد. ئینجا ڕایسپاردن به‌ كه‌س نه‌ڵێن، به‌ڵام چه‌ند ڕایده‌سپاردن ئه‌وان زیاتر بڵاویان ده‌كرده‌وه‌. زۆر سه‌رسام بوون و ده‌یانووت: “هه‌موو شتێكی به‌ باشی كردووه‌! وایكرد كه‌ڕ ببیستێت و لاڵ قسه‌ بكات”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان