لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 24:7-30

مەرقۆس 24:7-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئیشۆع به‌ڕێكه‌وت و ئه‌وێی به‌جێهێشت، چووه‌ ده‌ڤه‌ری سووڕ و سه‌یده‌ن. چووه‌ ماڵێک و نه‌یویست كه‌س بزانێت، به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی بشارێته‌وه‌. چونكه‌ ژنێک كچه‌كه‌ی ڕووحی گڵاوی تێدابوو، هه‌واڵی ئه‌وی بیست و هات له‌به‌رپێی كه‌وت. ژنه‌كه‌ش نا جوو بوو، له‌ ڕه‌گه‌زی پۆنیقێی سوریا بوو، داوای لێكرد شه‌یتانه‌كه‌ له‌ كچه‌كه‌ی ده‌ربكات. به‌ڵام ئیشۆع پێی فه‌رموو: “جارێ با ڕۆڵه‌كان تێر بن، چونكه‌ ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سه‌گ”. وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: “به‌ڵێ گه‌وره‌م! سه‌گیش له‌ ژێر خواندا له‌ له‌ته‌نانی به‌ر ڕۆڵه‌كان ده‌خوات”. پێی فه‌رموو: “له‌به‌ر ئه‌م وشه‌یه‌، بڕۆ، شه‌یتانه‌كه‌ له‌ كچه‌كه‌ت ده‌رچوو”. گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی، بینی كچه‌كه‌ له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وتووه‌ و شه‌یتانه‌كه‌ ده‌رچووه‌.

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 7 بخوێنەوە