ئیشۆع به‌ڕێكه‌وت و ئه‌وێی به‌جێهێشت، چووه ده‌ڤه‌ری سووڕ و سه‌یده‌ن. چووه ماڵێک و نه‌یویست كه‌س بزانێت، به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی بشارێته‌وه. چونكه ژنێک كچه‌كه‌ی ڕووحی گڵاوی تێدابوو، هه‌واڵی ئه‌وی بیست و هات له‌به‌رپێی كه‌وت. ژنه‌كه‌ش نا جوو بوو، له ڕه‌گه‌زی پۆنیقێی سوریا بوو، داوای لێ‌كرد شه‌یتانه‌كه له كچه‌كه‌ی ده‌ربكات. به‌ڵام ئیشۆع پێی فه‌رموو: “جارێ با ڕۆڵه‌كان تێر بن، چونكه ناشێت نانی ڕۆڵه‌كان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سه‌گ”. وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “به‌ڵێ گه‌وره‌م! سه‌گیش له ژێر خواندا له له‌ته‌نانی به‌ر ڕۆڵه‌كان ده‌خوات”. پێی فه‌رموو: “له‌به‌ر ئه‌م وشه‌یه، بڕۆ، شه‌یتانه‌كه له كچه‌كه‌ت ده‌رچوو”. گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی، بینی كچه‌كه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وتووه و شه‌یتانه‌كه ده‌رچووه.
مه‌رقوس 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 24:7-30
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان