مەرقۆس 30:4-41
مەرقۆس 30:4-41 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە چی دەچێت؟ بە چ نموونەیەک ڕوونی بکەینەوە؟ شانشینی خودا وەک دەنکە خەرتەلەیەکە، کاتێک لەسەر زەوی تۆ‌و دەکرێت، لە هەموو تۆوەکانی سەر زەوی بچووکترە. کاتێک تۆ‌و دەکرێت، گەشە دەکات و لە هەموو ڕووەکەکان گەورەتر دەبێت و لقی گەورە دەردەکات، بە شێوەیەک باڵندەی ئاسمان دەتوانن لەژێر سێبەریدا هێلانە بکەن.» هەتا ئەو ئاستەی دەیانتوانی لێی تێبگەن، عیسا بە زۆر نموونەی لەو شێوەیە خەڵکی فێر دەکرد. بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، بەڵام کاتێک بە تەنها دەبوو لەگەڵ قوتابییەکانی خۆی هەموو واتاکانی بۆ ڕوون دەکردنەوە. هەر ئەو ڕۆژە، کاتێک ئێوارە داهات، بە قوتابییەکانی فەرموو: «با بپەڕینەوە ئەوبەر.» ئەوانیش خەڵکەکەیان بەجێهێشت و بە هەمان بەلەم عیسایان برد؛ بەلەمی دیکەشی لەگەڵ بوو. ئینجا ڕەشەبایەکی توند هەڵیکرد، شەپۆلەکان بە توندی لە بەلەمەکەیان دەدا، کە خەریک بوو پڕبێت لە ئاو. عیسا لە دواوە سەری خستبووە سەر سەرینێک و خەوتبوو. هەڵیانساند و پێیان گوت: «مامۆستا، بەلاتەوە گرنگ نییە ئەگەر لەناوبچین؟» ئەویش هەستا و لە ڕەشەباکەی ڕاخوڕی و بە دەریاچەکەی فەرموو: «بێدەنگ بە! هێمن بە!» ڕەشەباکە وەستا و بووە هێمنییەکی تەواو. ئینجا پێی فەرموون: «بۆچی ئەوەندە دەترسن؟ هێشتا باوەڕتان نییە؟» ئەوانیش تۆقین و بە یەکترییان دەگوت: «ئەمە کێیە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!»
مەرقۆس 30:4-41 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له چی ده‌چێت؟ به چ په‌ندیه‌ک ڕوونی بكه‌ینه‌وه؟ به ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ک، كاتێ له‌سه‌ر زه‌وی تۆ‌و ده‌كرێت، له هه‌موو تۆوه‌كانی سه‌ر زه‌وی بچووكتره. به‌ڵام كاتێ تۆ‌و ده‌كرێت، گه‌شه ده‌كات و له هه‌موو ڕووه‌كه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت و لقی گه‌وره ده‌رده‌كات، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی ئاسمان ده‌توانن له ژێر سێبه‌ریدا هێلانه بكه‌ن”. به زۆر په‌ندی ئاوا فه‌رمووده‌ی بۆ ده‌كردن، ئه‌وه‌نده‌ی توانای گوێگرتنیان هه‌بوو. به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن، به‌ڵام كاتێ به ته‌نها ده‌بوو له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی هه‌موو شتێكی بۆ ڕاڤه ده‌كردن. له‌و ڕۆژه‌دا، كاتێ ئێواره داهات، پێی فه‌رموون: “با بپه‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ر”. ئه‌وانیش خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌ڕێكرد و وه‌كو خۆی له نێو كه‌شتیه‌كه بردییان، كه‌شتیی بچووكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ بوو. ئینجا ڕه‌شه‌بایه‌كی مه‌زن هه‌ڵیكرد، شه‌پۆڵه‌كان له كه‌شتیه‌كه‌یان ده‌دا، تاكو خه‌ریک بوو پڕبێت. ئه‌ویش له دواوه له‌سه‌ر سه‌رینێک خه‌وتبوو. هه‌ڵیانساند و پێیان وت: “ڕابی، باكت نیه وا له‌ناو ده‌چین؟” ئه‌ویش هه‌ستا و له باكه‌ی ڕاخوڕی و به ده‌ریاكه‌ی فه‌رموو: “بێده‌نگ به! كپ به!” باكه وه‌ستا و بووه هێمنییه‌كی ته‌واو. ئینجا پێی فه‌رموون: “بۆچی ئاوا ترسنۆكن؟ چۆن باوه‌ڕتان نییه؟” ئه‌وانیش تۆقین و به یه‌كترییان وت: “ئه‌مه كێیه؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.