لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 30:4-41

مه‌رقوس 30:4-41 PNTZS

هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی خودا له‌ چی ده‌چێت؟ به‌ چ په‌ندیه‌ک ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌؟ به‌ ده‌نكه‌ خه‌رته‌له‌یه‌ک، كاتێ له‌سه‌ر زه‌وی تۆو ده‌كرێت، له‌ هه‌موو تۆوه‌كانی سه‌ر زه‌وی بچووكتره‌. به‌ڵام كاتێ تۆو ده‌كرێت، گه‌شه‌ ده‌كات و له‌ هه‌موو ڕووه‌كه‌كان گه‌وره‌تر ده‌بێت و لقی گه‌وره‌ ده‌رده‌كات، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ی ئاسمان ده‌توانن له‌ ژێر سێبه‌ریدا هێلانه‌ بكه‌ن”. به‌ زۆر په‌ندی ئاوا فه‌رمووده‌ی بۆ ده‌كردن، ئه‌وه‌نده‌ی توانای گوێگرتنیان هه‌بوو. به‌بێ په‌ند فه‌رمووده‌ی بۆ نه‌ده‌كردن، به‌ڵام كاتێ به‌ ته‌نها ده‌بوو له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی هه‌موو شتێكی بۆ ڕاڤه‌ ده‌كردن. له‌و ڕۆژه‌دا، كاتێ ئێواره‌ داهات، پێی فه‌رموون: “با بپه‌ڕینه‌وه‌ ئه‌وبه‌ر”. ئه‌وانیش خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌ڕێكرد و وه‌كو خۆی له‌ نێو كه‌شتیه‌كه‌ بردییان، كه‌شتیی بچووكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ بوو. ئینجا ڕه‌شه‌بایه‌كی مه‌زن هه‌ڵیكرد، شه‌پۆڵه‌كان له‌ كه‌شتیه‌كه‌یان ده‌دا، تاكو خه‌ریک بوو پڕبێت. ئه‌ویش له‌ دواوه‌ له‌سه‌ر سه‌رینێک خه‌وتبوو. هه‌ڵیانساند و پێیان وت: “ڕابی، باكت نیه‌ وا له‌ناو ده‌چین؟” ئه‌ویش هه‌ستا و له‌ باكه‌ی ڕاخوڕی و به‌ ده‌ریاكه‌ی فه‌رموو: “بێده‌نگ به‌! كپ به‌!” باكه‌ وه‌ستا و بووه‌ هێمنییه‌كی ته‌واو. ئینجا پێی فه‌رموون: “بۆچی ئاوا ترسنۆكن؟ چۆن باوه‌ڕتان نییه‌؟” ئه‌وانیش تۆقین و به‌ یه‌كترییان وت: “ئه‌مه‌ كێیه‌؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان