مەرقۆس 20:3-35
مەرقۆس 20:3-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا چووه ماڵێک و دیسان خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كۆبووه‌وه، به شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانی نان بخۆن. كاتێ كه‌سوكاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونكه ده‌یانووت: “مێشكی تێكچووه”. ته‌وراتزانه‌كانیش كه له یروشلایمه‌وه دابه‌زیبوون، وتیان: “به‌عله‌زبول ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه! به سه‌رۆكی شه‌یتانه‌كان، شه‌یتانان ده‌رده‌كات”. ئیشۆع بانگی كردن و به په‌ند قسه‌ی بۆ كردن: چۆن ده‌بێت شه‌یتان شه‌یتان ده‌ربكات؟ ئه‌گه‌ر پاشایه‌تیێک دووبه‌ره‌كی تێدا بێت، ئه‌و پاشایه‌تیییه خۆی ڕاناگرێت. ئه‌گه‌ر ماڵێكیش دووبه‌ره‌كی تێدا بێت، ئه‌و ماڵه خۆی ڕاناگرێت. ئه‌گه‌ر شه‌یتان له خۆی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و دووبه‌ره‌كی تێكه‌وت، خۆی ڕاناگرێت، به‌ڵكو كۆتایی پێ دێت. كه‌سیش ناتوانێت بچێته ماڵی به‌هێزێک و شته‌كانی تاڵان بكات، مه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار نه‌یبه‌ستێته‌وه، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه و كفركردنێكی ئاده‌میزاد ده‌به‌خشرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفر به ڕووحی پارسا بكات، تاهه‌تایه نابه‌خشرێت، به‌ڵكو به گوناهێكی جاویدانیه‌وه تاوانباره”. چونكه ده‌یانووت: “ڕووحی گڵاوی هه‌یه”. ئینجا دایک و براكانی هاتن، له ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستان و به دوایاندا نارد. كۆمه‌ڵانیش له ده‌وروبه‌ری دانیشتبوون، پێیان وت: “ئه‌وه‌تا دایكت و براكانت له ده‌ره‌وه به دواتدا ده‌گه‌ڕێن”. وه‌ڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “دایک و برایانم كێن؟” چاوی گێڕا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌وروپشتی دانیشتبوون و فه‌رمووی: “دایک و برای من ئه‌مانه‌ن. چونكه ئه‌وه‌ی به خواستی خودا بكات، خوشک و برا و دایكمه”.
مەرقۆس 20:3-35 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
عیسا چووە ماڵێک و دیسان خەڵکێکی زۆریان لێ کۆبووەوە، بە شێوەیەک کە نەیانتوانی نان بخۆن. کاتێک کەسوکاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونکە دەیانگوت: «مێشکی تێکچووە.» مامۆستایانی تەوراتیش کە لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون، گوتیان: «بەعل‌زەبول دەستی بەسەردا گرتووە، بە شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.» عیسا بانگی کردن و بە نموونە قسەی بۆ کردن: «شەیتان چۆن دەبێت شەیتان دەربکات؟ ئەگەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، ئەو شانشینە خۆی ڕاناگرێت. ئەگەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێدابێت، ئەو ماڵە خۆی ڕاناگرێت. ئەگەر شەیتان لە خۆی هەڵگەڕایەوە و دووبەرەکی تێکەوت، خۆی ڕاناگرێت، بەڵکو کۆتایی پێ دێت. کەسیش ناتوانێت بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات. ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.» ئەمەی فەرموو، چونکە دەیانگوت: «ڕۆحی پیسی هەیە.» دایک و براکانی عیسا هاتن، لە دەرەوە ڕاوەستان و ناردیان بەدوایدا. خەڵکیش لە دەوروبەری دانیشتبوون، پێیان گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە بەدواتدا دەگەڕێن.» وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «دایک و براکانم کێن؟» چاوی گێڕا بەسەر ئەوانەی لە دەوروپشتی دانیشتبوون و فەرمووی: «دایک و برای من ئەمانەن. ئەوەی بە خواستی خودا بکات، خوشک و برا و دایکمە.»