لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 20:3-35

مه‌رقوس 20:3-35 PNTZS

ئینجا چووه‌ ماڵێک و دیسان خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كۆبووه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانی نان بخۆن. كاتێ كه‌سوكاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونكه‌ ده‌یانووت: “مێشكی تێكچووه”. ته‌وراتزانه‌كانیش كه‌ له‌ یروشلایمه‌وه‌ دابه‌زیبوون، وتیان: “به‌عله‌زبول ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌! به‌ سه‌رۆكی شه‌یتانه‌كان، شه‌یتانان ده‌رده‌كات”. ئیشۆع بانگی كردن و به‌ په‌ند قسه‌ی بۆ كردن: چۆن ده‌بێت شه‌یتان شه‌یتان ده‌ربكات؟ ئه‌گه‌ر پاشایه‌تیێک دووبه‌ره‌كی تێدا بێت، ئه‌و پاشایه‌تیییه‌ خۆی ڕاناگرێت. ئه‌گه‌ر ماڵێكیش دووبه‌ره‌كی تێدا بێت، ئه‌و ماڵه‌ خۆی ڕاناگرێت. ئه‌گه‌ر شه‌یتان له‌ خۆی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ و دووبه‌ره‌كی تێكه‌وت، خۆی ڕاناگرێت، به‌ڵكو كۆتایی پێ دێت. كه‌سیش ناتوانێت بچێته‌ ماڵی به‌هێزێک و شته‌كانی تاڵان بكات، مه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار نه‌یبه‌ستێته‌وه‌، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه‌ و كفركردنێكی ئاده‌میزاد ده‌به‌خشرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفر به‌ ڕووحی پارسا بكات، تاهه‌تایه‌ نابه‌خشرێت، به‌ڵكو به‌ گوناهێكی جاویدانیه‌وه‌ تاوانباره”. چونكه‌ ده‌یانووت: “ڕووحی گڵاوی هه‌یه‌”. ئینجا دایک و براكانی هاتن، له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستان و به‌ دوایاندا نارد. كۆمه‌ڵانیش له‌ ده‌وروبه‌ری دانیشتبوون، پێیان وت: “ئه‌وه‌تا دایكت و براكانت له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ دواتدا ده‌گه‌ڕێن”. وه‌ڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “دایک و برایانم كێن؟” چاوی گێڕا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌وروپشتی دانیشتبوون و فه‌رمووی: “دایک و برای من ئه‌مانه‌ن. چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خواستی خودا بكات، خوشک و برا و دایكمه‌”.