لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەرقۆس 1:3-21

مەرقۆس 1:3-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دیسان عیسا چووەوە ناو کەنیشتێک، لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستی وشک ببوو، ئیتر هەندێک لەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن لە شەممەدا چاکی دەکاتەوە، تاکو سکاڵای لێ بکەن. عیسا بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «لەبەردەم هەمووان ڕابوەستە.» ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لە شەممەدا کاری چاکە دروستە یان کاری خراپە؟ ڕزگارکردنی ژیان یان کوشتن؟» کەچی بێدەنگ بوون. بە تووڕەییەوە ئاوڕی لێیان دایەوە، لەبەر دڵڕەقییان خەمبار بوو، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و دەستی چاک بووەوە. فەریسییەکان هاتنە دەرەوە و یەکسەر لەگەڵ هێرۆدسییەکان تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن. عیسا و قوتابییەکانی بەرەو دەریاچەکە کشانەوە و خەڵکێکی زۆر لە جەلیل دوای کەوتن. کاتێک هەموو ئەو شتانەیان بیست کە دەیکرد، خەڵکێکی زۆر لە یەهودیا، ئۆرشەلیم، ئادومیا، ئەوبەری ڕووباری ئوردون و دەوروبەری سور و سەیداوە هاتنە لای. ئەویش بە قوتابییەکانی فەرموو کە بەلەمێکی بۆ ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکەکە پاڵەپەستۆی نەخەنە سەر. لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆری چاککردەوە، وای لێهات هەموو دەردەدارەکان بەرەو ڕووی دەهاتن تاکو دەستی لێبدەن. ئەو کەسانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، کاتێک دەیانبینی کڕنۆشیان بۆ دەبرد و هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» ئەویش بە توندی فەرمانی پێدەدان لەلای کەس باسی نەکەن. عیسا چووە سەر شاخێک و ئەوانەی بانگکرد کە خۆی ویستنی، ئەوانیش چوونە لای. دوازدەی دیاری کرد و ناوی لێنان نێردراوان، تاکو لەگەڵی بن و بۆ جاڕدان بیاننێرێت و دەسەڵاتیان هەبێت بۆ دەرکردنی ڕۆحی پیس. ئەم دوازدە کەسەی دیاری کرد: شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای کە ناوی لێنان بوانەرگس، واتا کوڕانی هەورەتریشقە، هەروەها ئەندراوس، فیلیپۆس، بەرتۆلماوس، مەتا، تۆماس، یاقوبی کوڕی حەلفی، تەداوس، شیمۆنی کانەوی و یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا. عیسا چووە ماڵێک و دیسان خەڵکێکی زۆریان لێ کۆبووەوە، بە شێوەیەک کە نەیانتوانی نان بخۆن. کاتێک کەسوکاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونکە دەیانگوت: «مێشکی تێکچووە.»

هاوبەشی بکە
مەرقۆس 3 بخوێنەوە

مەرقۆس 1:3-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دیسان چۆوه‌ نێو كه‌نیشتێک، له‌وێ پیاوێكی لێبوو ده‌ستی وشک ببوو، جا چاودێرییان ده‌كرد بزانن له‌ شه‌ممه‌دا چاكی ده‌كاته‌وه‌، تاكو سكاڵای لێ بكه‌ن. جا به‌ پیاوه‌ ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌سته‌!”. ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له‌ شه‌ممه‌دا كاری چاكه‌ دروسته‌ یان كاری خراپه‌؟ گیان ڕزگاركردن یان كوشتن؟” كه‌چی بێده‌نگ بوون. به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ئاوڕی لێیان دایه‌وه‌، له‌به‌ر دڵڕه‌قییان خه‌مبار بوو، به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه‌”. ئه‌ویش درێژی كرد و ده‌ستی چاكبووه‌وه‌ وه‌ک ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێ هات. په‌ڕیشییه‌كان ده‌رچوون و یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ هیڕوودسییه‌كان ڕاوێژیان كرد بۆئه‌وه‌ی بیكوژن. ئیشۆع و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و ده‌ریا‌كه‌ هه‌ڵكشان، كۆمه‌ڵانێكی زۆر له‌ گلیلا و ئیهووده‌وه‌ دوای كه‌وتن، هه‌روه‌ها له‌ یروشلایم و له‌ ئادومیا و ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن و ده‌وروبه‌ری سووڕ و سه‌یده‌نه‌وه‌ هاتنه‌ لای، كۆمه‌ڵانێكی زۆر هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان بیستبوو كه‌ ده‌یكرد. ئه‌ویش به‌ قوتابییه‌كانی فه‌رموو، تا كه‌شتیه‌كی بچووكی بۆ ئاماده‌ بكه‌ن، له‌به‌ر كۆمه‌ڵانه‌كه‌، نه‌وه‌ک پاڵه‌په‌ستۆی لێ بكه‌ن. چونكه‌ زۆر كه‌سی چاككرده‌وه‌، وایلێهات هه‌موو ده‌ردداره‌كان كه‌وتنه‌ سه‌ری تاكو ده‌ستی لێ بده‌ن. ڕووحه‌ گڵاوه‌كانیش هه‌ركه‌ ده‌یانبینی كڕنۆشیان بۆ ده‌برد و هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تۆ ڕۆڵه‌ی خودای!” ئه‌ویش زۆر ڕایسپاردن كه‌ ئاشكرای نه‌كه‌ن. ئینجا چووه‌ سه‌ر شاخێک و ئه‌وانه‌ی بانگكرد كه‌ ده‌یویستن، ئه‌وانیش چوونه‌ لای. دوازده‌ی دیاری كرد تاكو له‌گه‌ڵی بن و بیاننێرێت بۆ موژده‌دان، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆش و ده‌ركردنی شه‌یتانه‌كان. شیمعونی ناونا په‌تڕۆس، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای كه‌ ناوی لێنان بوانرجس، واتا ڕۆڵه‌كانی هه‌وره‌تریشقه‌، ئه‌ندراوس و پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و تۆما و یاقووی كوڕی حه‌لفی و ته‌دده‌ی و شیمعونی قنانایا و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه‌ ڕاده‌ستی كرد. ئینجا چووه‌ ماڵێک و دیسان خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كۆبووه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانی نان بخۆن. كاتێ كه‌سوكاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونكه‌ ده‌یانووت: “مێشكی تێكچووه”.