دیسان چۆوه نێو كه‌نیشتێک، له‌وێ پیاوێكی لێ‌بوو ده‌ستی وشک ببوو، جا چاودێرییان ده‌كرد بزانن له شه‌ممه‌دا چاكی ده‌كاته‌وه، تاكو سكاڵای لێ بكه‌ن. جا به پیاوه ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌سته!”. ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له شه‌ممه‌دا كاری چاكه دروسته یان كاری خراپه؟ گیان ڕزگاركردن یان كوشتن؟” كه‌چی بێده‌نگ بوون. به تووڕه‌ییه‌وه ئاوڕی لێیان دایه‌وه، له‌به‌ر دڵڕه‌قییان خه‌مبار بوو، به پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه”. ئه‌ویش درێژی كرد و ده‌ستی چاكبووه‌وه وه‌ک ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێ هات. په‌ڕیشییه‌كان ده‌رچوون و یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵ هیڕوودسییه‌كان ڕاوێژیان كرد بۆئه‌وه‌ی بیكوژن. ئیشۆع و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و ده‌ریاكه هه‌ڵكشان، كۆمه‌ڵانێكی زۆر له گلیلا و ئیهووده‌وه دوای كه‌وتن، هه‌روه‌ها له یروشلایم و له ئادومیا و ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن و ده‌وروبه‌ری سووڕ و سه‌یده‌نه‌وه هاتنه لای، كۆمه‌ڵانێكی زۆر هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان بیستبوو كه ده‌یكرد. ئه‌ویش به قوتابییه‌كانی فه‌رموو، تا كه‌شتیه‌كی بچووكی بۆ ئاماده بكه‌ن، له‌به‌ر كۆمه‌ڵانه‌كه، نه‌وه‌ک پاڵه‌په‌ستۆی لێ بكه‌ن. چونكه زۆر كه‌سی چاككرده‌وه، وایلێهات هه‌موو ده‌ردداره‌كان كه‌وتنه سه‌ری تاكو ده‌ستی لێ بده‌ن. ڕووحه گڵاوه‌كانیش هه‌ركه ده‌یانبینی كڕنۆشیان بۆ ده‌برد و هاواریان ده‌كرد و ده‌یانووت: “تۆ ڕۆڵه‌ی خودای!” ئه‌ویش زۆر ڕایسپاردن كه ئاشكرای نه‌كه‌ن. ئینجا چووه سه‌ر شاخێک و ئه‌وانه‌ی بانگ‌كرد كه ده‌یویستن، ئه‌وانیش چوونه لای. دوازده‌ی دیاری كرد تاكو له‌گه‌ڵی بن و بیاننێرێت بۆ موژده‌دان، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت بۆ چاره‌كردنی نه‌خۆش و ده‌ركردنی شه‌یتانه‌كان. شیمعونی ناونا په‌تڕۆس، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای كه ناوی لێنان بوانرجس، واتا ڕۆڵه‌كانی هه‌وره‌تریشقه، ئه‌ندراوس و پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و تۆما و یاقووی كوڕی حه‌لفی و ته‌دده‌ی و شیمعونی قنانایا و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه ڕاده‌ستی كرد. ئینجا چووه ماڵێک و دیسان خه‌ڵكێكی زۆریان لێ كۆبووه‌وه، به شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانی نان بخۆن. كاتێ كه‌سوكاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونكه ده‌یانووت: “مێشكی تێكچووه”.
مه‌رقوس 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 1:3-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان