مەرقۆس 18:2-27
مەرقۆس 18:2-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و په‌ڕیشییه‌كان به‌ڕۆژوو بوون، هاتنه لای و پێیان وت: “بۆچی قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و په‌ڕیشییه‌كان به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌ڵام قوتابییه‌كانی تۆ به‌ڕۆژوو نابن؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ئایا شاییگێڕان ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن كاتێ زاوا له‌گه‌ڵیاندایه؟ تاكو زاوا له‌گه‌ڵیان بێت ناتوانن به‌ڕۆژوو بن. به‌ڵام ڕۆژانێک دێت كه زاوا له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌وسا له‌و ڕۆژانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن. كه‌س كراسی كۆن به په‌ڕۆی نوێ پینه ناكات، چونكه پینه نوێیه‌كه له كراسه كۆنه‌كه ڕاده‌كێشێت و دڕاوه‌كه خراپتر ده‌بێت. كه‌سیش مه‌یی نوێ ناكاته نێو مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه، نه‌وه‌ک مه‌یه‌كه مه‌شه‌كه‌كه بدڕێنێت، مه‌یه‌كه ده‌ڕژێت و مه‌شكه‌كه‌ش بێ كه‌ڵک ده‌بێت. به‌ڵكو مه‌یی نوێ ده‌كرێته نێو مه‌شكه‌ی نوێوه”. له شه‌ممه‌دا به‌نێو ده‌غڵاندا تێده‌په‌ڕی، قوتابییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌ستیانكرد به گوڵه‌گه‌نم لێكردنه‌وه. په‌ڕیشییه‌كان پێیان وت: “بڕوانه، بۆچی شتێک ده‌كه‌ن كه له شه‌ممه‌دا دروست نییه؟” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی هه‌رگیز نه‌تانخوێندۆته‌وه داوید چی كرد كاتێ خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون كه‌وتنه پێویستی و برسییان بوو؟ له‌سه‌رده‌می ئه‌ویئاتری كاهینی باڵا، چووه ماڵی خودا و نانی ته‌رخانكراوی خوارد، دایه ئه‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵی بوون، ئه‌و نانه‌ی كه دروست نییه لێی بخورێت بۆ كاهینان نه‌بێت”. ئینجا پێی فه‌رموون: “شه‌ممه بۆ مرۆڤ به‌دیهێنراوه، نه‌وه‌ک مرۆڤ بۆ شه‌ممه.
مەرقۆس 18:2-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک قوتابییەکانی یەحیا و فەریسییەکان بەڕۆژوو بوون، چەند کەسێک هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانی یەحیا و قوتابی فەریسییەکان بەڕۆژوو دەبن، بەڵام قوتابییەکانی تۆ بەڕۆژوو نابن؟» عیساش پێی فەرموون: «ئایا بانگهێشتکراوانی زەماوەند دەتوانن بەڕۆژوو بن کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ هەتا زاوا لەگەڵیاندا بێت ناتوانن بەڕۆژوو بن. بەڵام ڕۆژێک دێت کە زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن. «کەس کراسی کۆن بە پەڕۆیەک کە نەچووبێتە ئاو پینە ناکات، چونکە پینە نوێیەکە لە کراسە کۆنەکە ڕادەکێشێت و دڕاوییەکە خراپتر دەبێت. کەسیش شەرابی نوێ ناکاتە ناو مەشکەی کۆنەوە، ئەگینا شەرابەکە مەشکەکە دەدڕێنێت، شەرابەکە دەڕژێت و مەشکەکەش لەناودەچێت. بەڵکو شەرابی نوێ دەکرێتە ناو مەشکەی نوێوە.» لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی بە ڕێگاوە دەستیان کرد بە گوڵەگەنم لێکردنەوە. فەریسییەکان پێیان گوت: «بڕوانە، بۆچی شتێک دەکەن کە لە شەممەدا دروست نییە؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون کەوتنە تەنگانە و برسییان بوو؟ لە سەردەمی ئەبیاتاری سەرۆکی کاهینان، داود چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی خوارد، دایە ئەوانەش کە لەگەڵی بوون، ئەو نانەی کە دروست نییە بخورێت بۆ کاهینان نەبێت.» ئینجا پێی فەرموون: «شەممە بۆ مرۆڤ بەدیهێنراوە، نەک مرۆڤ بۆ شەممە.