لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 18:2-27

مه‌رقوس 18:2-27 PNTZS

قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و په‌ڕیشییه‌كان به‌ڕۆژوو بوون، هاتنه‌ لای و پێیان وت: “بۆچی قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن و په‌ڕیشییه‌كان به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌ڵام قوتابییه‌كانی تۆ به‌ڕۆژوو نابن؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “ئایا شاییگێڕان ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن كاتێ زاوا له‌گه‌ڵیاندایه‌؟ تاكو زاوا له‌گه‌ڵیان بێت ناتوانن به‌ڕۆژوو بن. به‌ڵام ڕۆژانێک دێت كه‌ زاوا له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وسا له‌و ڕۆژانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن. كه‌س كراسی كۆن به‌ په‌ڕۆی نوێ پینه‌ ناكات، چونكه‌ پینه‌ نوێیه‌كه‌ له‌ كراسه‌ كۆنه‌كه‌ ڕاده‌كێشێت و دڕاوه‌كه‌ خراپتر ده‌بێت. كه‌سیش مه‌یی نوێ ناكاته‌ نێو مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه‌، نه‌وه‌ک مه‌یه‌كه‌ مه‌شه‌كه‌كه‌ بدڕێنێت، مه‌یه‌كه‌ ده‌ڕژێت و مه‌شكه‌كه‌ش بێ كه‌ڵک ده‌بێت. به‌ڵكو مه‌یی نوێ ده‌كرێته‌ نێو مه‌شكه‌ی نوێوه‌”. له‌ شه‌ممه‌دا به‌نێو ده‌غڵاندا تێده‌په‌ڕی، قوتابییه‌كانی به‌ڕێوه‌ ده‌ستیانكرد به‌ گوڵه‌گه‌نم لێكردنه‌وه‌. په‌ڕیشییه‌كان پێیان وت: “بڕوانه‌، بۆچی شتێک ده‌كه‌ن كه‌ له‌ شه‌ممه‌دا دروست نییه‌؟” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “ئه‌ی هه‌رگیز نه‌تانخوێندۆته‌وه‌ داوید چی كرد كاتێ خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون كه‌وتنه‌ پێویستی و برسییان بوو؟ له‌سه‌رده‌می ئه‌ویئاتری كاهینی باڵا، چووه‌ ماڵی خودا و نانی ته‌رخانكراوی خوارد، دایه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵی بوون، ئه‌و نانه‌ی كه‌ دروست نییه‌ لێی بخورێت بۆ كاهینان نه‌بێت”. ئینجا پێی فه‌رموون: “شه‌ممه‌ بۆ مرۆڤ به‌دیهێنراوه‌، نه‌وه‌ک مرۆڤ بۆ شه‌ممه‌.