مەرقۆس 1:14-11
مەرقۆس 1:14-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
جەژنی پەسخە و فەتیرە دوو ڕۆژی مابوو، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات دەگەڕان بە فێڵێک عیسا بگرن و بیکوژن، گوتیان: «با لە جەژندا نەبێت، نەوەک ئاژاوە بکەوێتە ناو خەڵک.» کاتێک عیسا لە گوندی بێت‌عەنیا بوو، لە ماڵی شیمۆنە گول لەسەر خوان بوو، ژنێک هات بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی ناردینی بێگەردی گرانبەهای پێ‌بوو، بوتڵەکەی شکاند و بەسەریدا ڕژاند. بەڵام هەندێک تووڕە بوون و بە یەکتریان گوت: «بۆچی بۆنەکە ئاوا بەفیڕۆ درا؟ دەکرا ئەم بۆنە بە زیاتر لە سێ سەد دینار بفرۆشرایە و بدرایە بە هەژاران.» جا سەرزەنشتی ژنەکەیان کرد. بەڵام عیسا فەرمووی: «وازی لێ بهێنن. بۆچی بێزاری دەکەن؟ شتێکی چاکی بۆ من کرد. هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، کەی ویستتان دەتوانن چاکەیان لەگەڵ بکەن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم. ئەوەی لە دەستی هات کردی، زوو جەستەی منی بۆ ناشتن چەورکرد. ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەم مزگێنییە ڕابگەیەنرێت، وەک یادکردنەوەیەک باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ژنە کردوویەتی.» یەهوزای ئەسخەریوتی کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە، چوو بۆ لای کاهینانی باڵا تاکو عیسا بە گرتن بدات. کاتێک گوێیان لێ‌بوو، دڵخۆش بوون و بەڵێنیان پێیدا زیوی بدەنێ. جا لە هەلێک دەگەڕا تاکو عیسا بە گرتن بدات.
مەرقۆس 1:14-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جه‌ژنی په‌سخه و ڕۆژانی فه‌تیره دوو ڕۆژی مابوو، كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ده‌گه‌ڕان به فێڵێک چۆن بیگرن و بیكوژن، به‌ڵام وتیان: نه‌ک له جه‌ژندا، نه‌وه‌ک ئاژاوه بكه‌وێته نێو گه‌ل. له بتعه‌نیا، له ماڵی شیمعونی گول له‌سه‌ر خوان بوو، ژنێک هات بوتڵێكی بۆنی ناردینی ساده‌ی گرانبه‌های پێ‌بوو، بوتڵه‌كه‌ی شكاند و به‌سه‌ریدا ڕژاند. هه‌ندێک زویر بوون و به یه‌كتریان وت: “بۆچی بۆنه‌كه ئاوا به فیڕۆ درا؟ ده‌توانرا ئه‌م بۆنه به زیاتر له سێ سه‌د دینار بفرۆشرایه و بدرایه هه‌ژاران”. جا سه‌رزه‌نشتی ژنه‌كه‌یان كرد. به‌ڵام ئیشۆع فه‌رمووی: “لێیگه‌ڕێن. بۆ بێزاری ده‌كه‌ن؟ كارێكی چاكی بۆ من كرد!. چونكه هه‌ژاران هه‌میشه له‌لاتانن، كه‌ی ویستتان ده‌توانن چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام من هه‌میشه له‌لاتان نیم. ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات كردی، پێشوه‌خت له‌شمی بۆ كفنكردن چه‌وركرد. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له هه‌موو جیهاندا له هه‌ر كوێ ئه‌م ئینجیله ڕابگه‌یێندرێت، باسی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌م ژنه كردوویه‌تی، بۆ یادكردنه‌وه‌ی”. ئینجا ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی یه‌كێک بوو له دوازده‌كه، چووه لای كاهینانی باڵا تاكو ئیشۆعیان ڕاده‌ست بكات. كاتێ گوێیان لێ‌بوو، دڵخۆش بوون و به‌ڵێنیان پێیدا زیوی بده‌نێ. جا له هه‌لێک ده‌گه‌ڕا تاكو ڕاده‌ستی بكات.