مەرقۆس 27:11-33
مەرقۆس 27:11-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دیسان هاتنەوە ئۆرشەلیم، عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا دەگەڕا، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و پیران هاتنە لای و لێیان پرسی: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە ئەم شتانە بکەیت؟» عیسا پێی فەرموون: «پرسیارێکتان لێ دەکەم، وەڵامم بدەنەوە، منیش پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم: لەئاوهەڵکێشانی یەحیا لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟ وەڵامم بدەنەوە!» لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە بوو،“ دەڵێت، ”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“ ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو“…» لە خەڵک دەترسان، چونکە یەحیا لەلای هەمووان بەڕاستی بە پێغەمبەر دادەنرا. ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.» عیساش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.»
مەرقۆس 27:11-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دیسان هاتنه‌وه یروشلایم، كاتێ ئیشۆع له په‌رستگادا ڕێی ده‌كرد، كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان و پیران هاتنه لای، پێیان وت: “به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به تۆ داوه ئه‌م شتانه بكه‌یت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “منیش یه‌ک پرستان لێ ده‌كه‌م، وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، پێتان ده‌ڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م: عه‌مادكردنی یوخه‌ننه‌ن له ئاسمانه‌وه بوو یان له مرۆڤه‌وه؟ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه!” له‌نێو خۆیاندا بیریان كرده‌وه، وتیان: “ئه‌گه‌ر بڵێین: له ئاسمانه‌وه بوو، ده‌ڵێت: بۆچی باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا؟ ئه‌گه‌ریش بڵێین: له مرۆڤه‌وه بوو”. له خه‌ڵک ده‌ترسان، چونكه یوخه‌ننه‌ن له‌لای هه‌مووان پێغه‌مبه‌رێكی ڕاسته‌قینه بوو. ئینجا وه‌ڵامی ئیشۆعیان دایه‌وه و وتیان: “نازانین”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م”.