دیسان هاتنه‌وه یروشلایم، كاتێ ئیشۆع له په‌رستگادا ڕێی ده‌كرد، كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان و پیران هاتنه لای، پێیان وت: “به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به تۆ داوه ئه‌م شتانه بكه‌یت؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “منیش یه‌ک پرستان لێ ده‌كه‌م، وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، پێتان ده‌ڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م: عه‌مادكردنی یوخه‌ننه‌ن له ئاسمانه‌وه بوو یان له مرۆڤه‌وه؟ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه!” له‌نێو خۆیاندا بیریان كرده‌وه، وتیان: “ئه‌گه‌ر بڵێین: له ئاسمانه‌وه بوو، ده‌ڵێت: بۆچی باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا؟ ئه‌گه‌ریش بڵێین: له مرۆڤه‌وه بوو”. له خه‌ڵک ده‌ترسان، چونكه یوخه‌ننه‌ن له‌لای هه‌مووان پێغه‌مبه‌رێكی ڕاسته‌قینه بوو. ئینجا وه‌ڵامی ئیشۆعیان دایه‌وه و وتیان: “نازانین”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م”.
مه‌رقوس 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌رقوس 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌رقوس 27:11-33
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان