مەتا 22:5-42
مەتا 22:5-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ركه‌سێ به‌بێ هۆ له براكه‌ی تووڕه بێت، شایانی حوكم به‌سه‌ردانه. ئه‌وه‌ی به براكه‌ی ده‌ڵێ “بێ مێشک”، شایانی سه‌نهه‌دریمه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “گێله”، شایانی ئاگری دۆزه‌خه. بۆیه ئه‌گه‌ر قوربانیت بۆ سه‌ربڕگه هێنا و له‌وێ بیرت كه‌وته‌وه كه براكه‌ت شتێكی له‌سه‌رته‌وه هه‌یه، له‌وێ له‌به‌رده‌م سه‌ربڕگه‌دا قوربانییه‌كه‌ت به‌جێ بهێڵه و بڕۆ یه‌كه‌مجار براكه‌ت ئاشت بكه‌وه، ئینجا وه‌ره و قوربانییه‌كه‌ت بكه. خێرا له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كه‌ت ئاشتبه‌وه له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵته و به‌ڕێگاوه‌ن، نه‌وه‌ک نه‌یاره‌كه‌ت بتداته ده‌ست دادوه‌ر و دادوه‌ریش بتداته ده‌ست پۆلیس و فڕێ بدرێیته زیندان. ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: له‌وێ ده‌رناچیت تا دوایین فلس نه‌ده‌یته‌وه. بیستووتانه به پێشینان وتراوه: {داوێنپیسی مه‌كه} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به هه‌وه‌سه‌وه بڕوانێته ژنێک، ئه‌وا له دڵی خۆیدا داوێنپیسیی له‌گه‌ڵ كردووه. ئه‌گه‌ر چاوی ڕاستت بۆت بووه كۆسپ، ده‌ریبهێنه و فڕێی بده. چونكه باشتره بۆت ئه‌ندامێكت له‌ناوبچێت، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته دۆزه‌خه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌ستی ڕاستت بۆت بووه كۆسپ، بیبڕه‌وه و فڕێی بده، چونكه باشتره بۆت ئه‌ندامێكت له‌ناوبچێت، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته دۆزه‌خه‌وه. دیسان وتراوه: {ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، با ته‌ڵاقنامه‌یی بداته ده‌ست} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، وای لێده‌كات داوێنپیسی بكات. ئه‌وه‌ش ته‌ڵاقدراوێک بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات. دیسان بیستووتانه كه به پێشینان وتراوه: {سوێنده‌كانت مه‌شكێنه، به‌ڵكو سوێنده‌كانت بۆ په‌روه‌ردگار به‌ره‌سه‌ر} ، به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌رگیز سوێند مه‌خۆن، نه به ئاسمان، چونكه ته‌ختی خودایه، نه به زه‌وی، چونكه پێدانانیه‌تی، نه به یروشلایم، چونكه شاری پاشا مه‌زنه‌كه‌یه. سوێند به‌سه‌ری خۆت مه‌خۆ، چونكه نا‌توانیت تاڵێكی سپی یان ڕه‌ش بكه‌یت. با قسه‌تان: به‌ڵێ بۆ به‌ڵێ و نه‌خێر بۆ نه‌خێر بێت، له‌وه زیاتر له به‌دكاره‌وه‌یه. بیستووتانه وتراوه: {چاو به چاو، ددان به ددان} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: به‌ره‌نگاریی به‌دكار مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ڕوومه‌تی ڕاستی دایت، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ ڕاگره، ئه‌وه‌ی ویستی بتداته دادگا و كراسه‌كه‌ت لێ بستێنێت، پۆشاكه‌كه‌شتی بده‌رێ. ئه‌وه‌ی یه‌ک میل بێگاری پێ كردیت، دووانی له‌گه‌ڵ بڕۆ. ئه‌وه‌ی داوای لێ كردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ی شتێكی لێت خواست مه‌یگه‌ڕێنه‌وه.
مەتا 22:5-42 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام من پێتان دەڵێم ئەوەی لە خوشکی یان براکەی تووڕە بێ، دەبێ حوکم بدرێت. ئەوەی بە براکەی بڵێ ”هیچوپووچ،“ دەبێت بدرێتە ئەنجومەنی باڵای جولەکە، ئەوەش بڵێت ”گێلە“، دەبێت بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. «لەبەر ئەوە ئەگەر قوربانیت بۆ قوربانگا هێنا و لەوێ بیرت کەوتەوە کە خوشکت یان برات شتێکی بەسەرتەوە هەیە، لەوێ لەبەردەم قوربانگا قوربانییەکەت بەجێبهێڵە و بڕۆ یەکەم جار خوشکت یان برات ئاشت بکەرەوە، ئینجا وەرە و قوربانییەکەت بکە. «خێرا لەگەڵ ڕکابەرەکەت ئاشت بەرەوە لەو کاتەی لەگەڵتە و بە ڕێگاوەن بۆ دادگا، نەوەک ڕکابەرەکەت بتداتە دەست دادوەر و دادوەریش بتداتە دەست پۆلیس و فڕێبدرێیتە بەندیخانە. ڕاستیت پێ دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە. «بیستووتانە گوتراوە: ﴿داوێنپیسی مەکەن.﴾ بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بە هەوەسبازییەوە سەیری ئافرەتێک بکات، ئەوا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لەگەڵ کردووە. ئەگەر چاوی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت فڕێبدرێتە ناو دۆزەخ. ئەگەر دەستی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت بچێتە دۆزەخەوە. «دیسان گوتراوە: ﴿ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات، با تەڵاقنامەی بداتە دەست.﴾ بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات، وای لێدەکات داوێنپیسی بکات. ئەوەش تەڵاقدراوێک بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات. «دیسان بیستووتانە کە بە پێشینان گوتراوە: ﴿سوێندەکانت مەشکێنە، بەڵکو سوێندەکانت بۆ یەزدان بەرەسەر.﴾ بەڵام من پێتان دەڵێم: هەرگیز سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان، لەبەر ئەوەی تەختی شاهانەی خودایە، نە بە زەوی، لەبەر ئەوەی تەختەپێیەتی، نە بە ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوەی شاری پاشای پایەبەرزە. سوێند بە سەری خۆت مەخۆ، چونکە نا‌توانیت تاڵە مووێکی سپی یان ڕەش بکەیت. با قسەتان ”بەڵێ“ بۆ ”بەڵێ“ و ”نەخێر“ بۆ ”نەخێر“ بێت، لەمە بترازێت لە شەیتانەوەیە. «بیستووتانە گوتراوە: ﴿چاو بە چاو، ددان بە ددان.﴾ بەڵام من پێتان دەڵێم: بەربەرەکانێی خراپەکار مەکەن، بەڵکو ئەوەی لە ڕوومەتی ڕاستی دایت، لایەکەی دیکەشی بۆ شل بکە، ئەوەی ویستی بتداتە دادگا و کراسەکەت لێ بستێنێت، چاکەتەکەشتی بدەرێ. ئەوەی یەک میل بێگاری پێ کردیت، دووانی لەگەڵ بڕۆ. ئەوەی داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەی داوای قەرزی لێکردیت پشتی تێمەکە.