به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ركه‌سێ به‌بێ هۆ له براكه‌ی تووڕه بێت، شایانی حوكم به‌سه‌ردانه. ئه‌وه‌ی به براكه‌ی ده‌ڵێ “بێ مێشک”، شایانی سه‌نهه‌دریمه، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “گێله”، شایانی ئاگری دۆزه‌خه. بۆیه ئه‌گه‌ر قوربانیت بۆ سه‌ربڕگه هێنا و له‌وێ بیرت كه‌وته‌وه كه براكه‌ت شتێكی له‌سه‌رته‌وه هه‌یه، له‌وێ له‌به‌رده‌م سه‌ربڕگه‌دا قوربانییه‌كه‌ت به‌جێ بهێڵه و بڕۆ یه‌كه‌مجار براكه‌ت ئاشت بكه‌وه، ئینجا وه‌ره و قوربانییه‌كه‌ت بكه. خێرا له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كه‌ت ئاشتبه‌وه له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵته و به‌ڕێگاوه‌ن، نه‌وه‌ک نه‌یاره‌كه‌ت بتداته ده‌ست دادوه‌ر و دادوه‌ریش بتداته ده‌ست پۆلیس و فڕێ بدرێیته زیندان. ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: له‌وێ ده‌رناچیت تا دوایین فلس نه‌ده‌یته‌وه. بیستووتانه به پێشینان وتراوه: {داوێنپیسی مه‌كه} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به هه‌وه‌سه‌وه بڕوانێته ژنێک، ئه‌وا له دڵی خۆیدا داوێنپیسیی له‌گه‌ڵ كردووه. ئه‌گه‌ر چاوی ڕاستت بۆت بووه كۆسپ، ده‌ریبهێنه و فڕێی بده. چونكه باشتره بۆت ئه‌ندامێكت له‌ناوبچێت، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته دۆزه‌خه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌ستی ڕاستت بۆت بووه كۆسپ، بیبڕه‌وه و فڕێی بده، چونكه باشتره بۆت ئه‌ندامێكت له‌ناوبچێت، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته دۆزه‌خه‌وه. دیسان وتراوه: {ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، با ته‌ڵاقنامه‌یی بداته ده‌ست} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی بێ هۆی داوێنپیسی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، وای لێده‌كات داوێنپیسی بكات. ئه‌وه‌ش ته‌ڵاقدراوێک بهێنێت، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات. دیسان بیستووتانه كه به پێشینان وتراوه: {سوێنده‌كانت مه‌شكێنه، به‌ڵكو سوێنده‌كانت بۆ په‌روه‌ردگار به‌ره‌سه‌ر} ، به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌رگیز سوێند مه‌خۆن، نه به ئاسمان، چونكه ته‌ختی خودایه، نه به زه‌وی، چونكه پێدانانیه‌تی، نه به یروشلایم، چونكه شاری پاشا مه‌زنه‌كه‌یه. سوێند به‌سه‌ری خۆت مه‌خۆ، چونكه نا‌توانیت تاڵێكی سپی یان ڕه‌ش بكه‌یت. با قسه‌تان: به‌ڵێ بۆ به‌ڵێ و نه‌خێر بۆ نه‌خێر بێت، له‌وه زیاتر له به‌دكاره‌وه‌یه. بیستووتانه وتراوه: {چاو به چاو، ددان به ددان} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: به‌ره‌نگاریی به‌دكار مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له ڕوومه‌تی ڕاستی دایت، لایه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ ڕاگره، ئه‌وه‌ی ویستی بتداته دادگا و كراسه‌كه‌ت لێ بستێنێت، پۆشاكه‌كه‌شتی بده‌رێ. ئه‌وه‌ی یه‌ک میل بێگاری پێ كردیت، دووانی له‌گه‌ڵ بڕۆ. ئه‌وه‌ی داوای لێ كردیت بیده‌رێ. ئه‌وه‌ی شتێكی لێت خواست مه‌یگه‌ڕێنه‌وه.
مه‌تته‌ی 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 22:5-42
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان