مەتا 15:22-21
مەتا 15:22-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا په‌ڕیشییه‌كان ڕۆیشتن و ڕاوێژیانكرد تاكو به وشه‌یه‌ک تووشی بكه‌ن. قوتابییه‌كانی خۆیان و هیڕوودسییه‌كانیان نارده لای و وتیان: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیت و ڕێگای خودا به ڕه‌وا فێرده‌كه‌یت و گوێ به كه‌س ناده‌یت، چونكه ته‌ماشای ڕواڵه‌تی خه‌ڵک ناكه‌یت. كه‌واته پێمان بفه‌رموو ڕات چییه: دروسته سه‌رانه بده‌ینه قه‌یسه‌ڕ یان نا؟” ئیشۆع به نیازی خراپیانی زانی و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاماكان، بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه؟ پاره‌ی سه‌رانه‌م پیشان بده‌ن”. ئه‌وانیش دینارێكیان بۆ هێنا. پێی فه‌رموون: “ئه‌م وێنه و نووسینه هی كێیه؟” پێیان وت: “قه‌یسه‌ڕ”. ئینجا پێی فه‌رموون: “هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه قه‌یسه‌ڕ، هی خودا‌ش بده‌نه خودا”.
مەتا 15:22-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا فەریسییەکان ڕۆیشتن و تەگبیریان کرد کە چۆن عیسا بە قسەکانی خۆی تووش بکەن. قوتابییەکانی خۆیان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای و گوتیان: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و بە ڕاستی خەڵکی فێری ڕێگای خودا دەکەیت و سڵ لە کەس ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت. کەواتە پێمان بفەرموو ڕات چییە؟ دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟» عیسا کە بە نیازخراپی ئەوانی دەزانی، فەرمووی: «ئەی دووڕووان، بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ پارەی سەرانەم پیشان بدەن.» ئەوانیش دینارێکیان بۆ هێنا. پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەرە.» پاشان پێی فەرموون: «کەواتە ئەوەی هی قەیسەرە بیدەنە قەیسەر و ئەوەش هی خودایە بیدەنە خودا.»