ئینجا په‌ڕیشییه‌كان ڕۆیشتن و ڕاوێژیانكرد تاكو به وشه‌یه‌ک تووشی بكه‌ن. قوتابییه‌كانی خۆیان و هیڕوودسییه‌كانیان نارده لای و وتیان: “ڕابی، ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیت و ڕێگای خودا به ڕه‌وا فێرده‌كه‌یت و گوێ به كه‌س ناده‌یت، چونكه ته‌ماشای ڕواڵه‌تی خه‌ڵک ناكه‌یت. كه‌واته پێمان بفه‌رموو ڕات چییه: دروسته سه‌رانه بده‌ینه قه‌یسه‌ڕ یان نا؟” ئیشۆع به نیازی خراپیانی زانی و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاماكان، بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه؟ پاره‌ی سه‌رانه‌م پیشان بده‌ن”. ئه‌وانیش دینارێكیان بۆ هێنا. پێی فه‌رموون: “ئه‌م وێنه و نووسینه هی كێیه؟” پێیان وت: “قه‌یسه‌ڕ”. ئینجا پێی فه‌رموون: “هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه قه‌یسه‌ڕ، هی خودا‌ش بده‌نه خودا”.
مه‌تته‌ی 22 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 22
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 15:22-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان