مەتا 1:17-7
مەتا 1:17-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای شه‌ش ڕۆژ ئیشۆع په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی برای یاقووی برد و به ته‌نیا بۆ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز. له‌پێشیان شێوه‌ی گۆڕا، ڕووی وه‌ک خۆر دره‌وشایه‌وه و جله‌كانی وه‌ک ڕووناكی سپی هه‌ڵگه‌ڕان. مووشێ و ئیلییایان بۆ ده‌ركه‌وت و قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. ئینجا په‌تڕۆس به ئیشۆعی وت: “په‌ره‌ردگار، پێمان باشه لێره بین! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ لێره سێ كه‌پرتان بۆ هه‌ڵده‌دین، یه‌كێک بۆ تۆ و یه‌كێک بۆ مووشێ و یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”. كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به سێبه‌ریان و ده‌نگێک له هه‌وره‌كه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!” كاتێ قوتابییه‌كان گوێیان لێ‌بوو، به‌ده‌مدا كه‌وتن، زۆر ترسان. ئیشۆعیش هات، ده‌ستی لێدان و فه‌رمووی: “هه‌ستن، مه‌ترسن!”
مەتا 1:17-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای شەش ڕۆژ، عیسا بە تەنها پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای برای لەگەڵ خۆی برد و بۆ سەر چیایەکی بەرز ڕێبەریی کردن. پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا، ڕووی وەک ڕۆژ دەدرەوشایەوە و جلەکانی وەک ڕووناکی سپی هەڵگەڕان. لەناکاو مو‌سا و ئەلیاسیان بۆ دەرکەوت و لەگەڵ عیسادا کەوتنە گفتوگۆ. ئینجا پەترۆس بە عیسای گوت: «گەورەم، پێمان باشە لێرە بین. ئەگەر حەز دەکەیت لێرە سێ کەپر دروستدەکەم، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ مو‌سا و یەکێکیش بۆ ئەلیاس.» کاتێک قسەی دەکرد، هەورێکی ڕۆشن باڵی بەسەریاندا کێشا و دەنگێک لە هەورەکەوە فەرمووی: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!» کاتێک قوتابییەکان گوێیان لەو دەنگە بوو، بەدەمدا کەوتن، زۆر ترسان. بەڵام عیسا هات، دەستی لێدان و فەرمووی: «هەستن، مەترسن!»