لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 1:17-7

مه‌تته‌ی 1:17-7 PNTZS

دوای شه‌ش ڕۆژ ئیشۆع په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌نی برای یاقووی برد و به‌ ته‌نیا بۆ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز. له‌پێشیان شێوه‌ی گۆڕا، ڕووی وه‌ک خۆر دره‌وشایه‌وه‌ و جله‌كانی وه‌ک ڕووناكی سپی هه‌ڵگه‌ڕان. مووشێ و ئیلییایان بۆ ده‌ركه‌وت و قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. ئینجا په‌تڕۆس به‌ ئیشۆعی وت: “په‌ره‌ردگار، پێمان باشه‌ لێره‌ بین! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ لێره‌ سێ كه‌پرتان بۆ هه‌ڵده‌دین، یه‌كێک بۆ تۆ و یه‌كێک بۆ مووشێ و یه‌كێكیش بۆ ئیلییا”. كاتێ قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ورێكی ڕۆشن بوو به‌ سێبه‌ریان و ده‌نگێک له‌ هه‌وره‌كه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه‌ پێی دڵشادم. گوێی لێ بگرن!” كاتێ‌ قوتابییه‌كان گوێیان لێبوو، به‌ده‌مدا كه‌وتن، زۆر ترسان. ئیشۆعیش هات، ده‌ستی لێدان و فه‌رمووی: “هه‌ستن، مه‌ترسن!”