مەتا 20:11-24
مەتا 20:11-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا عیسا دەستی کرد بە سەرزەنشتکردنی ئەو شارانە کە زۆربەی پەرجووەکانی تێیاندا ئەنجام دابوو، چونکە تۆبەیان نەکردبوو. «قوڕبەسەرت، ئەی شاری خورازین! قوڕبەسەرت، ئەی بێت‌سەیدا! چونکە ئەو پەرجووانەی لەنێو ئێوەدا کران، ئەگەر لە سور و سەیدا بکرایە، ئەوا هەر زوو خەڵکەکەی بە جلوبەرگی گوش و لەناو خۆڵەمێشدا تۆبەیان دەکرد. بەڵام پێتان دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا سزای سور و سەیدا سووکتر دەبێت لەوەی بۆ ئێوەیە. تۆش ئەی کەفەرناحوم، ئایا بۆ ئاسمان بەرز دەکرێیتەوە؟ نەخێر، تۆ بۆ جیهانی مردووان دەچیتە خوارەوە، چونکە ئەگەر ئەو پەرجووانەی کە لەنێو تۆدا کرا لە سەدۆمدا بکرابووایە، ئەوا تاکو ئەمڕۆ دەمایەوە. بەڵام پێتان دەڵێم: لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا سزای خاکی سەدۆم لە هی تۆ سووکتر دەبێت.»
مەتا 20:11-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا ده‌ستی به سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌و شارانه‌ی كرد كه زۆربه‌ی په‌رجوه‌كانی تیایاندا نواندبوو، چونكه تۆبه‌یان نه‌كردبوو. “وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی كورازین! وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی به‌یتسه‌یده‌ن! چونكه ئه‌و په‌رجوانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له سوور و سه‌یده‌ن بكرایه‌ن، هه‌ر زوو به په‌ڵاس و خۆڵه‌مێشه‌وه تۆبه‌یان ده‌كرد. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له ڕۆژی حوكمداندا باری سووڕ و سه‌یده‌ن له هی ئێوه سوكتر ده‌بێت. تۆش ئه‌ی كپه‌ڕناخوم، بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كرێیته‌وه؟! بۆ قووڵایی ده‌چیته خواره‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر له سه‌دوومدا ئه‌و په‌رجوانه بكرایه‌ن كه له‌نێو تۆدا كرا، ئه‌وا تاكو ئه‌مڕۆ ده‌مایه‌وه. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له ڕۆژی حوكمداندا باری زه‌ویی سه‌دوم له هی تۆ سوكتر ده‌بێت”.