لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 20:11-24

مه‌تته‌ی 20:11-24 PNTZS

ئینجا ده‌ستی به‌ سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌و شارانه‌ی كرد كه‌ زۆربه‌ی په‌رجوه‌كانی تیایاندا نواندبوو، چونكه‌ تۆبه‌یان نه‌كردبوو. “وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی كورازین! وه‌ی به‌حاڵت ئه‌ی به‌یتسه‌یده‌ن! چونكه‌ ئه‌و په‌رجوانه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا كران، ئه‌گه‌ر له‌ سوور و سه‌یده‌ن بكرایه‌ن، هه‌ر زوو به‌ په‌ڵاس و خۆڵه‌مێشه‌وه‌ تۆبه‌یان ده‌كرد. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له‌ ڕۆژی حوكمداندا باری سووڕ و سه‌یده‌ن له‌ هی ئێوه‌ سوكتر ده‌بێت. تۆش ئه‌ی كپه‌ڕناخوم، بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كرێیته‌وه‌؟! بۆ قووڵایی ده‌چیته‌ خواره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سه‌دوومدا ئه‌و په‌رجوانه‌ بكرایه‌ن كه‌ له‌نێو تۆدا كرا، ئه‌وا تاكو ئه‌مڕۆ ده‌مایه‌وه‌. به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: له‌ ڕۆژی حوكمداندا باری زه‌ویی سه‌دوم له‌ هی تۆ سوكتر ده‌بێت”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان