لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 5:10-14

مەتا 5:10-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به‌ ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه‌ شاری شمرنیه‌كان. به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه‌ بڕۆنه‌ لای كاوڕه‌ ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل. كاتێ ده‌چن، موژده‌ بده‌ن و بڵێن: پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بووه‌ته‌وه‌. نه‌خۆشان چاكبكه‌نه‌وه‌، گوله‌كان پێگه‌ردبكه‌نه‌وه‌، مردووان زیندووبكه‌نه‌وه‌، شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتانگرتووه‌، به‌خۆڕاییش بیده‌ن. زێڕ و زیو و مس له‌ پشتێنتان هه‌ڵمه‌گرن، نه‌ توره‌گه‌ بۆ ڕێگا، نه‌ دوو جل و نه‌ پێڵاو و نه‌ گۆچانیش، چونكه‌ كارگه‌ر شایانی خۆراكی خۆیه‌تی. چوونه‌ هه‌ر شار و گوندێک، به‌ شوێن كه‌سێكی شایسته‌دا بگه‌ڕێن، له‌وێ بمێننه‌وه تا ده‌ڕۆن‌. كه‌ چوونه‌ ماڵێک ئاشتیی لێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ شایسته‌ بوون، با ئاشتیتان بۆی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شایسته‌ نه‌بوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێی له‌ قسه‌تان نه‌گرت، له‌و ماڵه‌ یان له‌و شاره‌ بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ و تۆزی پێتان بته‌كێنن.

هاوبەشی بکە
مەتا 10 بخوێنەوە

مەتا 5:10-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

عیسا ئەم دوازدە کەسەی نارد، فەرمانی پێ کردن: «بە ڕێگای ناجولەکەکاندا مەڕۆن و مەچنە شاری سامیرەییەکان، بەڵکو لەبری ئەوە بڕۆنە لای مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل. کاتێک دەچن، ئەم پەیامە ڕابگەیەنن: ”پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.“ نەخۆش چاک بکەنەوە، مردوو زیندوو بکەنەوە، گەڕوگول پاک بکەنەوە، ڕۆحی پیس دەربکەن. بەخۆڕایی وەرتانگرتووە، بەخۆڕاییش بیدەن. «زێڕ و زیو و مس لە پشتێنتان هەڵمەگرن، نە توورەکە بۆ ڕێگا، نە کراس و نە پێڵاوی زیادە و نە گۆچانیش، چونکە کرێکار شایانی نانی خۆیەتی. چوونە هەر شار و گوندێک، بە شوێن کەسێکی شایستەدا بگەڕێن و هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن لە ماڵی ئەو کەسە بمێننەوە. کە چوونە ماڵەکە سڵاو بکەن. ئەگەر ماڵەکە شایستە بوون، با ئاشتیتان بۆیان بێت، بەڵام ئەگەر شایستە نەبوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگەڕێتەوە. ئەوەی پێشوازی لێ نەکردن و گوێی لە قسەتان نەگرت، لەو ماڵە یان لەو شارۆچکەیە بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن.

هاوبەشی بکە
مەتا 10 بخوێنەوە