ئیشۆع ئه‌م دوازده‌یه‌ی نارد، پێیان ڕاسپارد، فه‌رمووی: “به ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن، مه‌چنه شاری شمرنیه‌كان. به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه بڕۆنه لای كاوڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسڕائیل. كاتێ ده‌چن، موژده بده‌ن و بڵێن: پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بووه‌ته‌وه. نه‌خۆشان چاكبكه‌نه‌وه، گوله‌كان پێگه‌ردبكه‌نه‌وه، مردووان زیندووبكه‌نه‌وه، شه‌یتانه‌كان ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتانگرتووه، به‌خۆڕاییش بیده‌ن. زێڕ و زیو و مس له پشتێنتان هه‌ڵمه‌گرن، نه توره‌گه بۆ ڕێگا، نه دوو جل و نه پێڵاو و نه گۆچانیش، چونكه كارگه‌ر شایانی خۆراكی خۆیه‌تی. چوونه هه‌ر شار و گوندێک، به شوێن كه‌سێكی شایسته‌دا بگه‌ڕێن، له‌وێ بمێننه‌وه تا ده‌ڕۆن. كه چوونه ماڵێک ئاشتیی لێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه شایسته بوون، با ئاشتیتان بۆی بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شایسته نه‌بوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی نه‌كردن و گوێی له قسه‌تان نه‌گرت، له‌و ماڵه یان له‌و شاره بڕۆنه ده‌ره‌وه و تۆزی پێتان بته‌كێنن.
مه‌تته‌ی 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مه‌تته‌ی 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مه‌تته‌ی 5:10-14
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان