لۆقا 36:7-43
لۆقا 36:7-43 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
یەکێک لە فەریسییەکان داوای لە عیسا کرد نانی لەگەڵ بخوات، ئەویش چووە ماڵی فەریسییەکە و لەسەر خوان دانیشت. لە شارەکە ئافرەتێکی گوناهبار هەبوو، زانی عیسا لە ماڵی فەریسییەکە دانیشتووە، بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی هێنا، لە دواوە بە گریانەوە لەلای پێی ڕاوەستا، پێیەکانی بە فرمێسک تەڕ کرد و بە قژی بۆی سڕییەوە، پێیەکانی ماچکرد و بە بۆنەکە چەوری کردن. ئەو فەریسییەی کە عیسای داوەت کردبوو، کاتێک ئەمەی بینی، لە دڵیدا گوتی: «ئەگەر ئەمە پێغەمبەر بووایە، دەیزانی ئەم ئافرەتەی دەستی لێدەدات کێیە و چییە، چونکە گوناهبارە.» عیسا وەڵامی دایەوە: «شیمۆن، دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم.» گوتی: «بفەرموو مامۆستا.» «کابرایەک قەرزی دابوو بە دوو کەس، بە یەکێکیان پێنج سەد دینار، ئەوەی دیکەیان پەنجا. هیچ کامیان نەیانبوو بیدەنەوە، کابرا لە هەردووکیان خۆش‌بوو. کامیان زیاتر کابرای خۆشدەوێت؟» شیمۆن وەڵامی دایەوە: «لەو باوەڕەدام ئەوەی پارە زۆرەکەی لەلابوو.» پێی فەرموو: «حوکمەکەت ڕاستە.»
لۆقا 36:7-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یه‌كێک له په‌ڕیشییه‌كان داوای لێ‌كرد نانی له‌گه‌ڵ بخوات، ئه‌ویش چووه ماڵی په‌ڕیشییه‌كه و له‌سه‌ر خوان پاڵیدایه‌وه. له شاره‌كه ژنێكی گوناهبار هه‌بوو، زانی له ماڵی په‌ڕیشییه‌كه دانیشتووه، بوتڵێكی بۆنی خۆشی هێنا، له دواوه به گریانه‌وه له‌لای پێی ڕاوه‌ستا، پێیه‌كانی به فرمێسک ته‌ڕ كرد و به قژی سه‌ری ده‌یسڕییه‌وه، پێی ماچ ده‌كرد و به بۆنه‌كه چه‌وری ده‌كرد. كاتێ په‌ڕیشییه‌كه‌ی داوه‌تی كردبوو ئه‌مه‌ی بینی، له دڵیدا وتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر بووایه، ده‌یزانی ئه‌م ژنه‌ی ده‌ستی لێ ده‌دات كێیه و چییه! چونكه گوناهباره”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “شیمعون، ده‌مه‌وێ شتێكت پێ بڵێم”. وتی: “بفه‌رموو ڕابی”. “قه‌رزده‌رێک دوو قه‌رزاری هه‌بوو، لای یه‌كێک پێنج سه‌د دینار، ئه‌وه‌ی دیكه په‌نجا. نه‌یانبوو بیده‌نه‌وه، كابرا له هه‌ردووكیان خۆش‌بوو. پێم بڵێ: كامیان زیاتر خۆشیده‌وێت؟” شیمعون وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “پێم وایه ئه‌وه‌ی له زۆره‌كه لێی خۆش‌بوو”. پێی فه‌رموو: “حوكمه‌كه‌ت ڕاسته”.