یه‌كێک له په‌ڕیشییه‌كان داوای لێ‌كرد نانی له‌گه‌ڵ بخوات، ئه‌ویش چووه ماڵی په‌ڕیشییه‌كه و له‌سه‌ر خوان پاڵیدایه‌وه. له شاره‌كه ژنێكی گوناهبار هه‌بوو، زانی له ماڵی په‌ڕیشییه‌كه دانیشتووه، بوتڵێكی بۆنی خۆشی هێنا، له دواوه به گریانه‌وه له‌لای پێی ڕاوه‌ستا، پێیه‌كانی به فرمێسک ته‌ڕ كرد و به قژی سه‌ری ده‌یسڕییه‌وه، پێی ماچ ده‌كرد و به بۆنه‌كه چه‌وری ده‌كرد. كاتێ په‌ڕیشییه‌كه‌ی داوه‌تی كردبوو ئه‌مه‌ی بینی، له دڵیدا وتی: “ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر بووایه، ده‌یزانی ئه‌م ژنه‌ی ده‌ستی لێ ده‌دات كێیه و چییه! چونكه گوناهباره”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “شیمعون، ده‌مه‌وێ شتێكت پێ بڵێم”. وتی: “بفه‌رموو ڕابی”. “قه‌رزده‌رێک دوو قه‌رزاری هه‌بوو، لای یه‌كێک پێنج سه‌د دینار، ئه‌وه‌ی دیكه په‌نجا. نه‌یانبوو بیده‌نه‌وه، كابرا له هه‌ردووكیان خۆش‌بوو. پێم بڵێ: كامیان زیاتر خۆشیده‌وێت؟” شیمعون وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “پێم وایه ئه‌وه‌ی له زۆره‌كه لێی خۆش‌بوو”. پێی فه‌رموو: “حوكمه‌كه‌ت ڕاسته”.
لۆقا 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 36:7-43
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان