لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 6:6-19

لۆقا 6:6-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لە ڕۆژی شەممەیەکی دیکەدا، چووە ناو کەنیشت و خەڵکی فێردەکرد. پیاوێک لەوێ بوو دەستی ڕاستی وشک ببوو. مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان سەیری عیسایان دەکرد، ئاخۆ لە ڕۆژی شەممەدا خەڵکی چاک دەکاتەوە، تاکو شتێکی لێ بدۆزنەوە و تاوانباری بکەن. بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەیانی زانی، بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «هەستە و لە ناوەڕاستدا ڕابوەستە.» ئەویش هەستا و ڕاوەستا. عیسا پێی فەرموون: «لێتان دەپرسم، ئاخۆ لە ڕۆژی شەممەدا چی دروستە، کردنی کاری چاک یان کاری خراپ؟ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک یان لەناوبردنی؟» چاوی بە هەموویاندا گێڕا، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش کردی و دەستی چاک بووەوە. بەڵام ئەوان زۆر تووڕە بوون و لەگەڵ یەکتری گفتوگۆیان دەکرد چی لە عیسا بکەن. لەو ڕۆژانەدا عیسا چووە سەر شاخێک تاکو نوێژ بکات، شەوەکەی هەموو بە نوێژکردن بۆ خودا بەسەربرد. کە ڕۆژ بووەوە، قوتابییەکانی بانگکرد، دوازدەی لێ هەڵبژاردن و ناوی لێنان نێردراوان: شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس، لەگەڵ ئەندراوسی برای، یاقوب، یۆحەنا، فیلیپۆس، بەرتۆلماوس، مەتا، تۆماس، یاقوبی کوڕی حەلفی، شیمۆن کە ناسراوبوو بە دڵگەرم، یەهوزای کوڕی یاقوب و یەهوزای ئەسخەریوتی کە ناپاک دەرچوو. ئینجا عیسا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکان هاتە خوارەوە و لە شوێنێکی تەخت ڕاوەستا. زۆرێک لە قوتابییەکانی لەوێ بوون، هەروەها خەڵکێکی ئێجگار زۆر کە لە هەموو یەهودیا و ئۆرشەلیم و کەناری سور و سەیداوە هاتبوون، هەموویان بۆ ئەوە هاتبوون تاکو گوێی لێ بگرن و لە نەخۆشییەکانیان چاکببنەوە. ئەوانەی کە بە دەست ڕۆحە پیسەکان دەیانناڵاند چاکبوونەوە. هەموو خەڵکەکەش هەوڵیان دەدا دەستی لێ بدەن، چونکە هێزی لێ دەهاتە دەرەوە و هەمووانی چاک دەکردەوە.

هاوبەشی بکە
لۆقا 6 بخوێنەوە

لۆقا 6:6-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ شه‌ممه‌یه‌كی دیكه‌، چووه‌ نێو كه‌نیشت و ئامۆژگاریی ده‌كرد. پیاوێک له‌وێ بوو ده‌ستی ڕاستی وشک بوو. ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان سه‌یری ئیشۆعیان ده‌كرد، ئاخۆ له‌ شه‌ممه‌دا چاكده‌كاته‌وه‌، تاكو سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر بدۆزنه‌وه‌. به‌ڵام به‌ بیركردنه‌وه‌یانی زانی، به‌ پیاوه‌ ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته‌ و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌سته‌”. ئه‌ویش هه‌ستا و ڕاوه‌ستا. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پرسێكتان لێ ده‌كه‌م، ئایا له‌ شه‌ممه‌دا كردنی چاكه‌ دروسته‌ یان خراپه‌؟ ڕزگاركردنی كه‌سێک یان له‌ناوبردنی؟” چاوی به‌ هه‌موویاندا گێڕا، به‌ پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه‌”. ئه‌ویش كردی و ده‌ستی چاكبووه‌وه‌ وه‌ک ئه‌و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی. به‌ڵام ئه‌وان پڕبوون له‌ گێلی و له‌گه‌ڵ یه‌كتری گفتوگۆیان ده‌كرد چی له‌ ئیشۆع بكه‌ن. له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع چووه‌ چیا تاكو نوێژ بكات، شه‌وه‌كه‌ی هه‌موو به‌ نوێژكردن بۆ خودا به‌سه‌ربرد. كه‌ ڕۆژ‌بووه‌وه‌، قوتابییه‌كانی بانگكرد، دوازده‌ی لێ هه‌ڵبژاردن و ناوی نان “په‌یامبه‌ران”: شیمعون كه‌ ناوی لێنا په‌تڕۆس، له‌گه‌ڵ ئه‌ندراوسی برای، یاقوو و یوخه‌ننه‌ن، پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی، مه‌تته‌ی و تۆما، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و شیمعون كه‌ ناسراوبوو به‌ دڵگه‌رم، ئیهوودای برای یاقوو و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه‌ ڕاده‌ستی كرد. ئینجا له‌گه‌ڵیان هاته‌ خواره‌وه‌ و له‌ شوێنێكی ته‌ختایی ڕاوه‌ستا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێک له‌ قوتابییه‌كانی و كۆمه‌ڵانێكی گه‌ل، كه‌ له‌ هه‌موو ئیهوود و یروشلایم و كه‌ناری سووڕ و سه‌یده‌ن، ئه‌وانه‌ی هاتن گوێی لێ بگرن و له‌ نه‌خۆشییه‌كانیان چاكببنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ ده‌ست ڕووحه‌گڵاوه‌كان ده‌یانناڵاند چاكبوونه‌وه‌. هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستی لێ بده‌ن، چونكه‌ هێزێكی لێ ده‌رده‌چوو و هه‌مووانی چاكده‌كرده‌وه‌.